ئاشوورییه‌كان داوای چاكسازی له سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كه‌ن
نوچه‌نێت: تایبه‌ت
یونادم یوسف كه‌ننا سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی ئاشوری، داوا له سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات، له‌و به‌رنامه چاكسازییه‌ی ده‌ستی داوه‌تێ په‌یوه‌ندی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و لایه‌نه ئاشوورییه‌كانیش بگرێته‌وه.
یونادم یوسف كه‌ننا به نوچه‌نێتی راگه‌یاند، پێویسته له چوارچێوه‌ی به‌رنامه چاكسازییه‌كه‌یدا، سه‌رۆكی هه‌رێم به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان لایه‌نه كوردییه‌كان و نه‌ته‌وه‌كانی تردا بخشێنێته‌وه، كه‌ننا وتی “كۆمه‌ڵێك كێشه‌مان هه‌یه كه تا ئێستا حكومه‌تی هه‌رێم چاره‌سه‌ری نه‌كردووه، ئه‌و كێشانه‌ش بریتین له كێشه‌ی خانه‌نشینی و دامه‌زراندن و چۆنێتی پیپَدانی پۆست به نه‌ته‌وه‌ی ئاشووری، چونكه تا ئێستا پێدانی پۆست به نه‌ته‌وه‌ی ئێمه به‌پێی پرس كردن نه‌بووه به ئێمه”.وتیشی “بۆیه داوا له سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كه‌ین، كه له چوارچێوه‌ی به‌رنامه چاكسازییه‌كه‌یدا، چاو به‌و په‌یوه‌ندییانه‌دا بخشێنێته‌وه و چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشانه‌مان بۆبكات، ئه‌مه‌ش خزمه‌ت به په‌یوه‌ندی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌یه‌نێت”.