نوچه‌نێت- ئیره‌م
ئه‌و پشێوییه‌ی عێراق گرتوه‌ته‌وه دوای گه‌شه‌كردنی داعش و هه‌ژموونه‌كه‌ی له سایه‌ی سیاسه‌تی تایفه‌گه‌ری حكومه‌ته‌كه‌ی ، وڵاته‌كه‌ی گۆڕیوه بۆ مریشكێك كه هێلكه‌ی ئاڵتونی بۆ ئیران ده‌كات ، كه زۆر به ئاسانی له عێراقدا جوڵه ده‌كات و ده‌ستێوه‌ردان ده‌كات و كۆنترۆڵی ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدای كردوه.
تا ئێستا تانكه‌كانی جه‌نگی ئێران-عیراق له‌سه‌ر رێگاكانی عه‌بادان و خوره‌مشه‌هر ی ئێران وه‌ك یاده‌وه‌رییه‌كی جه‌نگ ماون له‌سه‌ر سنوری نێوان عێراق و ئێران، به‌ڵام ئێران ده‌یه‌وێت سود له‌م پشێوییه‌ی عێراق وه‌ربگرێت و بیكاته هه‌لێكی به‌نرخ بۆ قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی ناوچه‌ی خوزستان كه زۆر له‌و جه‌نگه زه‌ره‌رمه‌ند بوون له‌رێگه‌ی ناوچه‌ی بازرگانی پارێزگای به‌سره كه ئێستا به ناوچه‌یه‌كی ئارام داده‌نرێت.
گرێبه‌سته‌كانی چه‌كی نێوان ئێران و عێراق چه‌ندین ملیار دۆلار له‌سه‌ر ئێران ده‌كه‌وێت به‌ڵام له به‌رامبه‌ردا ئێران چه‌ند به‌رامبه‌ر قازانج ده‌كات . رۆژنامه‌ی فاینه‌نشاڵ تایمزی به‌ریتانی له‌سه‌ر زاری ماجد موهته‌دی سه‌رۆكی ژووری بازرگانی ئێران-عێراق گواستویه‌تیه‌وه و ده‌ڵێت ” باشوری عێراق ئێستا به‌شێكه له بازاڕی ئێران و هه‌رواش ده‌مێنێته‌وه ، ئابووری عێراق پێویستی به چه‌ند ده‌یه‌یه‌ك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی دووباره هه‌ستێته‌وه سه‌رپێ.
هه‌رله‌دوای رووخانی رژێمی سه‌ددام ، ئێران هه‌ژموونی خۆی له عێراق به‌هێز كرد، بۆئه‌ه‌وه‌ی ببێته یه‌كه‌م هاوبه‌شی بازرگانی دوای چین له هه‌نارده كردنی به‌رهه‌مه نانه‌ونتییه‌كان.
تور‌كان ئه‌كبه‌ر راوێژكاری سه‌رۆككۆماری ئێران ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر سزاكان له‌سه‌ر ئێران لاببرێن ئه‌وا ده‌توانین هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر له نێوان كه‌نداو و ده‌ریای قه‌زوین دروست بكه‌ین ، به‌مه‌ش ناوچه‌ی ” رووباری ئه‌رفاند ” ی پیشه‌سازی و بازرگانی نه‌ك ته‌نها سودی بۆ ئێران ده‌بێت به‌ڵكو بۆ روسیاش سودی ده‌بێت، ئه‌م بازاڕه ئه‌گه‌ربه ته‌واوی بكرێته‌وه ئه‌وا له هه‌موو باج و سه‌رانه و كۆت و به‌ندێك ده‌به‌خشرێت و یاسای كار و ڤیزاش نایگرێته‌وه.