نوچه‌نیت- شه‌فه‌ق نیوز
حكومه‌تی عێراق رایگه‌یاند كه پێویستی به هێزی وشكانی ئه‌مریكا نیه له‌ناو وڵاته‌كه‌یدا، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه ئاشتۆن كارته‌ر ئاماژه‌ی به زیاد كردنی جوڵه‌ی وشكانی دا له‌ناو عێراقدا ، له‌كاتی هێرشه هاوبه‌شه‌كه‌ی نێوان ئه‌مریكا و پێشمه‌رگه له حه‌ویجه و ئازاد كردنی دیله‌كانی ژێرده‌ستی داعش.
سه‌عد حه‌دیسی وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق وتی هه‌ر ده‌ستێوه‌ردانێكی سه‌ربازی له وڵات‌دا پێویسته له رێگه‌ی حكومه‌تی عێراقه‌وه بێت به‌و هێرشه ئاسمانیانه‌شه‌وه كه كه ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان رابه‌رایه‌تییان ده‌كات.
له‌باره‌ی ئاماژه‌كانی واشنتۆنیش بۆ زیاد كردنی جووڵه‌ی زه‌مینی له عێراق حه‌دیسی وتی ” حكومه‌تی عێراق داوای له وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا نه‌كردوه بۆ به‌شداری كردن به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ له‌سه‌ر وشكانی، به‌پێی پێویست سه‌ربازمان هه‌یه له‌سه‌ر زه‌وی”.
ئه‌وه‌شی وت كه ” پێموانیه لێدوانی واشنتن له‌باره‌ی هاریكاری زه‌مینی مه‌به‌ستی بڵاو كردنه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی بێت له‌سه‌ر خاكی عێراق، به‌ڵكو مه‌به‌ستی زیاد كردنی هاریكاری لۆجستییه ، ئه‌مه‌ش به هه‌ماهه‌نگی هه‌ردولایه”.
حه‌دیسی وتی ” پێمانوایه هه‌ر پرۆسه‌یه‌كی زه‌مینی له‌لایه‌ن هه‌ر هێزێكی ناعێراقییه‌وه پاشهاتی نه‌رێنی لێده‌كه‌وێته‌وه، عێراق پێویستی به هاوكارییه له بواری تردا”.
ئێستا 3300 سه‌ربازی ئه‌مریكی له عێراقن بۆ راهێنان و مه‌شق پێكردن و پێشكه‌شكردنی راوێژ به هێزه عێراقییه‌كان و پاراستنی دامه‌زراوه‌كانی ئه‌مریكا.
كۆشپی سپیش رایگه‌یاند ” به نیاز نین جه‌نگی زه‌مینی بكه‌ین ، به‌ڵكو هێزه‌كانی ئه‌مریكا ته‌نها راهێنان و راوێژ پێشكه‌ش ده‌كه‌ن”،