نوچه‌نێت-عاله‌م
عه‌لی ئه‌كبه‌ر ویلایه‌تی راوێژكاری كاروباری نێوده‌وڵه‌تی رابه‌ری شۆڕشی ئیسلامی هۆشداری دا له‌باره‌ی پلان و هه‌وڵه‌كانی ئداره‌ی ئه‌مریكا بۆ دابه‌شكردنی عێراق و سوریا.
ویلایه‌تی جوختیكرده‌وه كه ئه‌مریكا نایه‌وێت سوریا و عێراق وه‌كو جاران ببنه‌وه وڵاتی یه‌كپارچه و ده‌یه‌وێ هه‌ر به فره پارچه‌یی بمێننه‌وه.
له وته‌یه‌كدا كه رۆژی پێنجشه‌ممه له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی كارگێڕی پارێزگای كرمان پێشكه‌شی كرد ئاماژه‌ی به قه‌یرانی سوریادا و روونیكرده‌وه كه گه‌لی سوریا به پشتیوانی كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌توانێت به‌سه‌ر دۆخه‌كه‌دا زاڵ بێت به‌بێ ئه‌وه‌ی بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مریكا له‌سه‌ر خاكه‌كه‌ی جێگیر بكرێت.
ویلایه‌تی ئاماژه‌ی به پلانه‌كانی “دوژمنه‌كانی” دا به رێگری كردن له به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی، ئه‌وه‌شی روون كرده‌وه كه ” به ئه‌زموونی رابه‌ری شۆڕشی ئیسلامی و به‌دواداچوونه‌كانی حكومه‌ت بۆ یه‌كه‌م جار واژۆ له‌سه‌ر مافی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران كرا” به‌ڵام له هه‌مان كاتدا ئاماژه‌ی به بوونی كۆت‌و به‌ندی زۆریش كرد له‌و بواره‌دا.