ئاسایشی سلێمانی چه‌ند كه‌سێك ده‌ستگیر ده‌كات
نوچه‌نێت: سلێمانی
له راگه‌یاندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست نوچه‌نێت كه‌وتووه، ئاسایشی سلێمانی ده‌ستگیركردنی چه‌ند كه‌سێكی گومان‌لێكراو راده‌گه‌یه‌نێت.له‌و راگه‌یاندراوه‌دا هاتووه “ئه‌م كاره‌ش به‌و ئامانجه‌یه كه‌چیتر كاری دزێو و
نایاسایی له‌م شاره خۆشه ویسته‌ماندا ڕوونه‌دات و هه‌موو لایه‌ك ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه , كه به‌رده‌وام ئه‌م هێزانه له ئاماده باشیدان به‌مه‌به‌ستی به‌گژداچوونه‌وه‌ی هه‌موو كارێكی نایاسایی و هه‌وڵده‌ده‌ن كه به‌رداوام ئارامی شار و هه‌رێمی كوردستان بپارێزن و ڕیگه‌نه‌دان كه كه‌س باری ئارامی هه‌رێمه‌كه‌مان تێك بدات , داواكارین له هاوڵاتیانی خۆشه‌ویست و هه‌موو لایه‌نێكی په‌یوه‌ندی داره‌كان كه هاوكارمان بن, له‌م پرۆسه‌یه‌دا”.
ده‌قی راگه‌یاندراوه‌كه…
شه‌وی 5-6/9/2011 به‌هاوبه‌شی هێزه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی و مه‌فره‌زه‌كانی هێزی ئاماده و مه‌فره‌زه‌كانی پۆلیسی فریاكه‌وتنی سلێمانی و مه‌فره‌زه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی , به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه له خه‌ڵكانی گومانلێكراوو لێپێچینه‌وه له ئۆتۆمبیلی ( جام ڕه‌ش + بێ مۆڵه‌ت + بێ ژماره ) و دیارده‌ی چه‌كدار له‌ناوشاری سلێمانی و له‌سه‌ر شه‌قام و كوچه‌و گه‌ڕه‌كه‌كانی ناوشاردا , هه‌ستان به دانانی چه‌ندین بازگه‌ی كاتی و پشكنین , بۆئه‌وه‌ی چیتر كه‌سانی كاری ناسایی ئه‌نجام نه‌درێت وه توانرا له‌م ئیپراسیۆنه‌دا ئه‌م چالاكیانی ئه‌نجام بدرێت و چه‌ندین كه‌س و ئۆتۆمۆبیل ماۆتۆڕی بێ مۆڵه‌ت و چه‌ك و چه‌قۆ و خه‌نجه‌ر بۆكس و چه‌ندین مه‌وادی بێ مۆڵه‌تی دیكه ده‌ستیان به‌سه‌ردا بگیرێـت , كاری یاساییان به‌رانبه‌ر ئه‌نجام بدرێـت . به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه:1- گرتنی 15 ماتۆڕی بێ مۆڵه‌ت .2- گرتنی 12 ئۆتۆمبیلی سه‌ر پێچی كار .3- گرتنی 4 چه‌ك ( سێ ده‌مانچه و یه‌ك كلاشینكۆف ) . 4- لێكردنه‌وه‌ی له‌زگه‌ی ڕه‌شی ( 61 ) ئۆتۆمبیل . 5- لێپێچینه‌وه ده‌ستگیركردنی ( 14 ) گومان لێكراو .كه ئه‌م كاره‌ش به‌و ئامانجه‌یه كه‌چیتر كاری دزێو و نایاسایی له‌م شاره خۆشه ویسته‌ماندا ڕوونه‌دات و هه‌موو لایه‌ك ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه , كه به‌رده‌وام ئه‌م هێزانه له ئاماده باشیدان به‌مه‌به‌ستی به‌گژداچوونه‌وه‌ی هه‌موو كارێكی نایاسایی و هه‌وڵده‌ده‌ن كه به‌رداوام ئارامی شار و هه‌رێمی كوردستان بپارێزن و ڕیگه‌نه‌دان كه كه‌س باری ئارامی هه‌رێمه‌كه‌مان تێك بدات , داواكارین له هاوڵاتیانی خۆشه‌ویست و هه‌موو لایه‌نێكی په‌یوه‌ندی داره‌كان كه هاوكارمان بن, له‌م پرۆسه‌یه‌دا .
له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌ڕی ڕیزدا .