نوچەنێت
بڕیاربوو ئەمڕۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دانیشنی ئاسایی خۆی ئەنجام بدات بەڵام بەهۆی لافاو و باران بارینی زۆرەوە دانیشتنەکە دواخرا.
ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا هۆکاری دواخستنی دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ هۆکاری کەش و هەوا دەگەڕێنێتەوە.
شوان داودی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر لیستی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند “دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ رۆژی شه‌ممه دواخرا، به‌هۆی زۆری باران بارین و دروستبوونی لافاو له شه‌قامه‌كانی به‌غدا دانیشتنه‌كه دواخراوه”.