فڕۆکە بارهەڵگرەکانی روسیە چەکی ئێرانی دەگوازنەوە بۆ سوریە

0

نوچە-العربیە نت

هەندی لە سەرچاوەکانی زانیاری رۆژئاوا،ئاشکرایان کردووە کە روسیە،لە ماوەی ١٠ رۆژی رابردوودا،یارمەتی ئێرانی داوە بۆ گواستنەوەی چەک و چۆڵ بۆ سوریە.

بە پێی راپۆرتێکی فۆکس نیوز”،ئەم سەرچاوانە باس لەوە دەکەن کە چەکی ئێرانی بە هۆی فرۆکە بارهەڵگرەکانی روسیەوە رەوانەی سوریە کراون.ئەم فڕۆکانە لە سەرەتای مانگ لە بنکەی ئاسمانی روسیە لە لازقیە بینراون.

بە پێی زانیاریەکانی فۆکس نیوز، گواستنەوەی چەکدارانی ئێرانی بۆ سوریە لە لایەن کۆمپانا’ماهان ئایر”ەوە ئاسانکاری بۆ کراوە.

لە درێژەی راپۆرتەکەی فۆکس نیوزدا هاتووە:گواستنەوەی چەک بە هەماهەنگی قاسم سولەیمانی و ویلادیمیر پۆتین و سێرگێئ شۆگۆ بووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com