نوچە-العربیە
ئانتۆنی بلینکەن،جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێ:دەستوەردانی سەربازی روسیە لە سوریە،بەو شێوەی کە مۆسکۆ چاوەڕێی دەکرد،ناچێتە پێش،ئەمەش هاندەرێکە تا روسیە پێشوازی لە قۆناغی ئەنتقالی سیاسی لە سوریە بکات.
بلینکەن،لە وتووێژ لە گەڵ کەناڵی تەلەفزیۆنی فڕانس ٢٤ دەڵێ:روسەکان ناتوانن لە سوریە سەرکەوتوو بن،رەنگە بتوانن پێش بە رووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد بگرن،بەڵام ناتوانن سەرکەوتوو بن.
بلینکەن هوەروەها دەڵێ:روسیە لە ئێستادا بەرگەی دەرهاویشتەکانی نوقم بوون لە زەلکاوی سوریە و دوور کەوتنە لە دنیای سوننەی عەرەب ناگرێ.