نوچە-دەنگی ئەمریکا
وەزیری دەرەوەی سعودیە،رۆژی چوارشەممە رایگەیاند کە بە زوویی کۆتایی بە ئۆپەراسیۆنە سەربازیەکانی هێزەکانی هاوپەیمان دێنن کەلە دژی حوسییەکانی ژێر حیمایەی ئێران بەرێوەدەچێ و سعودیە سەرکردایەتی دەکات،زنجیرە ئۆپەراسیۆنێک کە ٧ مانگ درێژەی هەیە.
بە پێی ئاژانسی رۆیتەرز،عادل الجبیر لە پرێس کۆنفڕانسی هاوبەشی لە گەل وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لە ریاز،رایگەیاند کە یەکێ لە ئاماژەکان بۆ کۆتایی هێنان بەم ئۆپەراسیۆنانە ئەوەیە کە علی عبداللە صالح(سەرۆکۆماری پێشووی یەمەن)و حوسییەکان ئامادەی قبووڵ کردنی بڕیارنامەی ٢٢١٦ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکرتووەکان،هەروەها ئامادەیگفتوگۆ و دانوستانی دیبلۆماسین لە سەردەستی نەتەوەیەکگرتووەکان.
الجبیر لە درێژەدا دەڵێ:زۆربەی ئەو ناوچانەی کە لە ژێر کۆنتڕۆڵی حوسییەکان دابوون ،ئیستا ئازاد کراون،ئەمەش دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ ئێمە.