جێگری فەرماندەی سوپای پاسداران:ئامادەی شەڕی بە وەکالەت و راستەوخۆ دەبین

0

نوچە-رادیو فردا

جێگری فەرماندەی سوپای پاسداران دەڵێ :کۆماری ئیسلامی ئێران ،دەبێ خۆی بۆ ئیدارە کردنی شەڕی بەوەکالەت و راستەوخۆ ئامادە بکات،دەشڵێ:ئەو وڵاتانەی دەتوانن درێژە بە ژیانی سیاسی خۆیان بدەن کە توانای ئیدارەکردنی شەڕەکانیان هەیە.

حوسێن سەلامی،جێگری فەرماندەی سوپای پاسداران رۆژی چوارشەممە لە میانەی کۆبوونەوەیەک لە تاران ئەم لێدوانەی داوە و دەڵێ:بیرۆکەی شەڕ ئێستاش لای زلهێزەکان یەکلاکەرەوەیە و ئێمەش ناچارین واقعی ئەمڕۆی جیهان بە فەرمی بناسین.

کۆماری ئیسلامی ئێران،لە دوای کۆتایی شەڕی ٨ ساڵەی لە گەڵ عێراق،نەچووەتە هیچ شەڕێکی راستەوخۆوە لە گەڵ وڵاتانی جیهان،بەڵام لە ئێستادا بە ناردنی هێزو  یارمەتی سەبازی و لۆجستیکی بۆ وڵاتانی عێراق،یەمەن،سوریە و لوبنان،بە شێوەی راستەوخۆ دەستوەردان دەکات لە هاوکیشەی سیاسی  وململانێ ناوخۆییەکانی ئەم وڵاتانە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com