نوچه‌نیت – شه‌فه‌ق نیوز
برنار باجولیه به‌رێوه‌به‌ری ده‌زگای هه‌واڵگری فه‌ره‌نسا (دی جی ئێس ئه‌ی) له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له واشنتن له میانه‌ی كۆنفرانسی هه‌واڵگریدا رایگه‌یاند كه ” ئه‌و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌ی ئێمه ده‌مانناسی كۆتاییی پێهات به‌بێ گه‌ڕانه‌وه” دووپاتی كرده‌وه كه وڵاتانی وه‌ك عێراق و سوریا هه‌رگیز ناتوانن سنوره‌كانی پێشوویان بگێڕنه‌وه.
باجولیه له‌و كۆنفرانسه‌دا كه ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مریكاش (سی ئای ئه‌ی) به‌شداری تێدا كردبوو وتی “ئه‌و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌ی كه ئێمه ده‌مانناسی كۆتایی پێهات، ئێستا خه‌ریكه به شێوازێكی نوێ ده‌رده‌كه‌وێته‌وه”.
ئه‌وه‌شی وت ” ئێمه سوریا ده‌بینین كه خاكه‌كه‌ی دابه‌ش بوه ، رژێمی ئه‌سه‌د ته‌نها به به‌شێكی بچوكی وڵات‌دا ده‌سه‌ڵاتداره ، كه سێیه‌كی ئه‌و خاكه‌یه كه دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌می دامه‌زرابوو. باكوری ئه‌و وڵاته كورد ده‌سه‌ڵاتدارن تێیدا ، ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاستیش داعش تێیدا باڵاده‌سته”.
باجولیه ئه‌وه‌شی دووپات كرده‌وه كه بۆ عێراقیش هه‌ر هه‌مان دۆخه و پێم وانیه جارێكی‌تر بگه‌ڕێته‌وه باری جارانی.
ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه كه “متمانه‌یم هه‌یه ناوچه‌كه دووباره له داهاتوودا سه‌قامگیری به‌خۆیه‌وه ده‌بینێته‌وه، به‌ڵام به چ شێوه‌یه‌ك، ئه‌وه‌یان له ئێستادا نازانم، به‌ڵام به هه‌رجۆرێك بێت جیاواز ده‌بێت له‌وه‌ی كه له دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌مه‌وه نه‌خشه‌ی كێشرابوو”.
باجولیه وتی ” رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی داهاتوو به دڵنیاییه‌وه جیاواز ده‌بێت له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌م”.