نوچە-رادیو فەرەنسە
ژێنڕاڵ ژوزێف دانفۆرد ،فەرماندەی گشتیی ئەرتەشی ئەمریکا،لە کۆبوونەوەی لە گەڵ نوێنەرانی سینایئەم وڵاتە رایگەیاندووە کە کۆماری ئیسلامی ئێران ٢٠٠٠ چەکداری لە سوریە و ١٠٠٠ چەکداریشی لە عێراق جێگیر کردووە.
دانفۆرد هەروەها دەلێ:لە ئێستادا هاوکیشەکان لە سوریە لە بەرژەوەندی بەشار ئەسەددایە.دەشڵێ:لە ئەگەری دابین کردنی هەندێک مەرج،دەتوانێ لە گەڵ ناردنی هێزی زەمینی بۆ عێراق موافقەت بکات.
جێی ئاماژەیە کە ژمارەی هێزەکانی سوپای قودسی ئێران سەرجەم بە ٣٥٠٠ کەس مەزەندە دەکرێ،ئەگەر ئەم بەراوردەی ئەمریکیەکان دەقیق بێت،لە ئەنجامدا دەکرێ بوترێ کە سوپای قودسی ئێرانی بە تەواوەتی لە دەرەوەی سنوورەکانی ئێران چالاکە.