ئــــــاكار بێزار : ڕۆحیانـێتی مردووم
گه‌رچی ژان وتاڵی زه‌مه‌ن،یه‌كجاریی زه‌وتیان كردخۆشی
هه‌رگیز ناگات به ئه‌و ساته‌ی،به‌رگی بێ چــاره‌ییم پۆشی
له كۆڵی شـــه‌و نابێته‌وه ،مه‌غروری و ئه‌سبابی ڕۆژگار
بێ ڕه‌حمانه پێت ئــه‌ڕێژن،نایـنۆشی قــومێكی سازگار
لێی گـــه‌ڕێن با دوا ئه‌مه‌لم،میقاتبێ به مه‌رگی دووری
وه‌رزی دڵم عـــه‌یامێكه،كه‌س بۆی نه‌بوو به سه‌بووری
ده‌سا سه‌یركه‌ن تـــه‌وه‌لایه ،شـــه‌كه‌ته هه‌رگیز نامگاتێ
ئـــه‌پاڕێمه‌وه له یه‌زدان،یــــاڕه‌ب دوا كۆچ زوو بمگاتێ
هه‌تا بوونمان هه‌بێ به بـــوون،كاڵایه‌كی كۆن و شڕین
خه‌نده و شادی ژین بۆ ئێوه،بۆمنیش دوا كۆچ و فڕین