نوچە-رادیو فەرەنسە
ئەم رۆژانە لە سەر تۆرەکۆمەڵایەتیەکان وێنەی سەربازێکی روسی بڵاو بۆتەوە کە سواری دەبابەیەک بووە و سەلیبێکی بە ناو و هێمای دیاریکراوی ئایینی ئۆرتۆدۆکسی مەسیحییەت بە دەستەوەیە.
ئەم وێنەیە کە لە چەند حەوتووی رابردوو بە هەزاران جار لە لایەن خەڵکی عەرەب زمان و روسی یەوە بڵاو بۆتەوە،ئاماژەیەکە بۆ ئەوەیکە سەربازان روسی نە تەنها لە سەر خاکی سوریە حوزوریان هەیە بەڵکوو وەبیرهێنەرەوەی “شەرێکی پیرۆز”یان هەمان”شەڕی سەلیبی:یە.
ئەو کاتانەی کە وتەبێژی کڵێسەی ئۆرتۆدۆکس دەستوەردانی سەربازی روسیەی لە سوریە بە “شەڕی پیرۆز”ناو هێنا،کاردانەوەی توندی دنیای عەرەبی بە دواوە بوو.ئەم وێنەیەش لە لە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاو بۆتەوە،بە واتای بەشداری کردنی سەربازانی روسی لە “شەڕی پیرۆز”ی سوریە لێکدراوەتەوە.