نوچە-رادیو فەرەنسە
سەنتەری بەرگریکارانی مافی مرۆڤ،کە شیرین عەبادی،براوەی خەڵاتی نۆبێلی ئاشتیی سەرۆکایەتی دەکات،بە بڵاوکردنەوەی نوێترین راپۆرتی مانگانەی خۆی،سەبارەت بە دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران دەنووسێ:کەم تەرخەمی بەرپرسانی دەزگای دادی ئێران لە چارەسەر کردنی زیندانیانی سیاسی نەخۆش،بۆتە هۆی ناجێگیربوونی باری تەندروستی و تەنانەت مەرگیشیان.
ئەم رێکخراوەی مافی مرۆڤ ویڕای هۆشداری دان لەم بارەوە،داوا لە بەرپرسانی دەزگای دادوەری ئێران دەکات کە سەبارەت بە باشتر بوونی دۆخی زیندانیان و باری تەندروستییان هەنگاوی پێویست هەڵبگرێت.