نوچە-رادیو فردا
جۆن کێربی،وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا،باس لە گفتۆگۆی زیاتر سەبارەت بە کەیسی سوریە لە کۆتایی حەوتووی داهاتوو دەکات و دەشڵێ:لە قۆناغێک لە رەوتی وتووێژەکان سەبارەت بە دەورانی ئینتقالی لە سوریە،لە گەڵ ئێران گفتوگۆ دەکرێ.
بە پێی راپۆرتی ماڵپەڕی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا،جۆن کێربی رۆژی دوو شەممە،لە وڵامدانەوە بە پرسیارێک سەبارەت بە ئامادەبوونی ئێران لە وتووێژەکانی داهاتووی سوریە گوتویەتی:ئێمە دەزانین لە قۆناغێک لە پرۆسەی بەرەوکۆتایی ئینتقالی سیاسی لە سوریە،پێویستە لە گەڵ ئێران گفتوگۆ بکرێ،بێ ئەوەی بمەوی بچمە ناو وردەکاریەکانەوە ،ئاشکرایە کە ئێران لە بڕگەیەکدا لایەنێک دەبێ لە گفتۆگۆکان.
ئەمریکا،روسیە،تورکیا و سعودیە،حەتووی رابردوو لە دانیشتنێکی چوارقۆڵیدا سەبارەت بە شەڕی ناوخۆی سوریە،لە وییەن کۆبوونەوە.جۆن کێری،وەزیری دەرەوەی ئەمریکا،بەشدار بوونی ئێرانی لە وتووێژەکانی داهاتوو رەت نەکردبووەوە.