ئالودەبوویەکى بەکارهێنەری ئێنتەرنێت 181 کیلو لەکێشی لەشی دادەبەزێنێت

0

نوچەنێت

کەناڵى Barcr oft TV ڕاپۆرتێکى بڵاوکردەوە کە “جیسى شاند” زیاتر لە181 کیلۆی لەکێشى لەشی دابەزاندووە، پاش ئەوەى لەساڵى 2013 کێشى گەیشتبووە 318 کیلو غرام .

بەهۆی ئەوەی “جیسیى” یەکێکە لە ئاڵودەبوانى بەکارهێنەری ئەنتەرنێت و کاتێکی زۆری ژیانی ڕۆژانەی بەبەکارهێنانی ئینتەرنێتەوە بەڕێ کردووە، ئەوەش هۆکاربووە بۆ زیاد بوونى کێشى لەشی.

جیسى هەوڵى دا ئاشنابێت بە هەندێک لە پاڵەوانان، ئەوان سەرەتا گاڵتەیان پێى کرد بەڵام لەدواییدا وازیان لێنەهێنا تا توانى بگاتە لەش و لارێکى تەندروست، بە ڕاهێنانى زۆر بەهێزى ڕۆژانە .

“جیسی” گەنجێکی تەمەن 28 ساڵە ئێستا بۆیەکەم جارە لە ژیانیدا کارى دەستکەوتووە، ئەو دەڵێت زۆر هەلم لە دەست چووە پێشتر نرخى ژیانم نەدەزانى، بەڵام بەڕاهێنانی وەرزشى و گەیشتنى بە کێشێکى سروشتى هیچ کێشەیەکى لە بەردەم نەماوە تەنها پێستە زیادەکان لاببات ، تا ببێتە گەنجێکى جوان و ڕێك.

 

 

 

12177782_750245485121528_948705918_n

12182177_750245488454861_211848801_n

12177958_750245495121527_1570044345_n

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com