نوچە-ئاژانسەکانی هەواڵ
ئەحمەد شەهید،ریپۆرتەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مافی مرۆڤ لە ئێران،سەبارەت بە زیاد بوونی ٢٥%ی رێژەی ئێعدامەکان لە ئێران هۆشداری دەدات.
بە گوێرەی رۆیتەرز،ئەحمەد شەهید ژۆژی دوو شەممە لە راپۆرتێکدا باس لەوە دەکات کە لە سەرەتای ساڵی زایینیەوە تا وەکوو ئێستا زیاتر لە ٧٠٠ کەس لە ئێران ئێعدام کراون.
پێشتریش ئەمنستی ئینتەرناشناڵ.لە راپۆرتێکدا رایگەیاندبوو کە لە شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵدا،لانی کەم ٦٩٤ کەس لە ئێران ئێعدام کراون.
ئەم هۆشدرانە لە کاتێکدایە رەوتی ئێعدامەکان روو لە زیاد بوونە.
پێویست بە ئاماژەیە،ئێران لە دوای چین زۆرترین رێژەی ئێعدامی بۆ خۆ تەرخان کردووە.