نوچه‌نێت- ده‌یلی مه‌یڵ
رۆژنامه‌ی “ده‌یلی مه‌یڵ”ی به‌ریتانی فێڵێكی تری ئاشكرا كرد كه توندڕه‌وه به‌ریتانییه‌كان به‌كاری ده‌هێنن بۆ گه‌یشتن به ریزه‌كانی داعش له سوریا. ئه‌و رۆژنامه‌یه ده‌ڵێت توندڕه‌وه‌كانی به‌ریتانیا له رێگه‌ی چوونه ناو گرووپه گه‌شتیارییه‌كانه‌وه ده‌چوونه قوبرس، بۆئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاته‌كه‌یان بخه‌ڵه‌تێنن كه گوایه پشوه‌كه‌یان له قوبرس به‌سه‌ر ده‌به‌ن، پاشان به گه‌یشتنیان به قوبرس نزیكه‌ی 1000 پاوه‌ند ده‌ده‌ن به راوچیه ناوخۆییه‌كانی ئه‌وێ بۆ ئه‌وه‌ی له شه‌ودا بیانگه‌یه‌ننه ئه‌و وڵاته‌ی شه‌ڕ پارچه پارچه‌ی كردوه و بچنه ریزه‌كانی داعشه‌وه.
رۆژنامه‌كه پێیوایه ئه‌م رێگه‌یه به ئاسانترین رێگه داده‌نرێت كه جیهادیه به‌ریتانیه‌كان ده‌یگرنه‌به‌ر بۆ چوونه ناو داعش، بۆ ئه‌وه‌ی له ریزه‌كانیدا بجه‌نگن له عێراق و سوریا، ئاماژه‌شی به‌وه داوه كه تا ئێستا ده‌یان جیهادی ئه‌م فێڵه‌یان به‌كارهێناوه و كه‌سیش رێگه‌ی لێنه‌گرتوون.