نوچه‌نیت- حه‌مرین نیوز
شێخی هۆزه‌كانی سه‌لاحه‌ددین راسته‌وخۆ هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبییان تۆمه‌تبار كرد به سوتاندنی مزگه‌وته‌كان و گرتنی ده‌یان كه‌س له دانیشتوانی قه‌زای بێجی .
شێخ عه‌بدولره‌زاق شه‌مه‌ری به نوێنه‌رایه‌تی ژماره‌یه‌ك له شێخه‌كانی پارێزگای سه‌لاحه‌ددین بۆ رۆژنامه‌نووسان قسه‌یكرد و وتی ” له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا پێنج مزگه‌وت له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبییه‌وه سوتێنراون و به ته‌واوی وێران كراون له بێجی ، هه‌روه‌ها ده‌یان كه‌س له دانیشتوانه‌كه‌ی گیراون و بۆ شوینێكی نادیار براون”.
شه‌مه‌ری روونیكرده‌وه شاری بێجی ئێستا رووبه‌رروی وێران كردن ده‌بێته‌وه دوای ئه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی هه‌ستا به وێران كردنی مزگه‌وته‌كان و پاشان سوتاندنیان.
هێزه عیراقییه‌كان به پاڵپشتی حه‌شدی شه‌عبی له 12ی تشرینی یه‌كه‌مدا پرۆسه‌یه‌كی سه‌ربازیی فراوانییان بۆسه‌ر شاری بێجی ئه‌نجامدا بۆ گرتنه‌وه‌ی و رزگار كردنی ئه‌و شاره له ده‌ستی داعش.