نوچه‌نێت- ئاژانسه‌كان
كیفاح مه‌حمود راوێژكاری مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دووپاتی كرده‌وه كه هێزی پێشمه‌رگی به‌ره‌وپێشچوونی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینیوه له جه‌نگی دژی داعش له عێراق و به‌رده‌وامیش ده‌بێت، ئاماژه‌شی به‌وه كرد كه هه‌ركه‌س و لایه‌نێك دژی داعش بجه‌نگێت ئه‌وا خزمه‌تێكی گه‌وره و باش پێشكه‌ش به مرۆڤایه‌تی ده‌كات”.
مه‌حمود له دیدارێكی ته‌له‌فزیۆنیدا ئاماژه‌ی به‌وه كردوه كه له‌كاتی دیداری جۆن كێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان خوازیار بوه رای ئه‌و بزانێت سه‌باره‌ت به ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی روسیا له سوریا ، بارزانیش دووپاتی كردوه‌ته‌وه كه ” ئێمه دژی ئه‌وه نین روسیا دژایه‌تی داعش بكات ، به‌ڵام روسیا ناتوانێت سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ فرۆكه‌كانی هاوپه‌یمانی نیوده‌وله‌تی هه‌ماهه‌نگ نه‌بێت ” ئه‌وه‌شی روون كرده‌وه كه روسه‌كان قورسایی هه‌رێمی كوردستان ده‌زانن له ناوچه‌كه‌دا.