نوچه‌نێت- سۆمه‌رییه نیوز
دلاوه‌ر ئاژگه‌یی نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له یه‌كێتی ئه‌وروپا رۆژی دووشه‌ممه رایگه‌یاند ، له چه‌ند رۆژی داهاتوودا شاندێكی پێشمه‌رگه سه‌ردانی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا ده‌كات بۆ به‌شداری كردن له كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی تایبه‌ت به دۆسیه‌ی عێراق . ئه‌وه‌ی روون كرده‌وه كه په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا بانگهێشی فه‌رمی بۆ میوانداری كردنی پێشمه‌رگه ناردوه.
ئاژگه‌یی له لێدوانێكیدا بۆ سۆمه‌رییه نیوز وتی ” په‌رله‌مانی ئه‌وروپا بانگهیشتی فه‌رمی بۆ میوانداری كردنی شاندێكهی فه‌رمانده‌كانی پێشمه‌رگه ناردوه” ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه كه ” له چه‌ند رۆژی داهاتوودا شانده‌كه سه‌ردانی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا ده‌كات بۆ به‌شداری كردن له كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی تایبه‌ت به دۆسیه‌ی عێراق”.
ئاژگه‌یی ئه‌وه‌شی وت كه ” بڕیاره شانده‌كه دیدار‌و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری چه‌ندین وڵاتی ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا و په‌یمانی ناتۆ و په‌رله‌مانی به‌لجیكا و ئه‌نجومه‌نی پیرانی به‌لجیكا هه‌بێت بۆ ئاگادار بوونیان له ره‌وشی مه‌یدانی پێشمه‌رگه و جه‌نگی دژی داعش”، پێشیوابوو ” ئه‌و كۆبوونه‌وانه هه‌لێكن بۆ ئه‌وه‌ی فشار بخه‌نه‌سه‌ر وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ ئه‌وه‌ی چه‌كو هاوكاری سه‌ربازی بده‌نه پێشمه‌رگه”.
حه‌وت وڵاتی بیانی و ئه‌وروپی رایانگه‌یاندوه ه ئاماده‌ن هاوكاری بۆ هه‌رێمهی كوردستان بنێرن ، ئه‌وانیش وڵاتانی كه‌نه‌دا و ئه‌لبانیا و چیك و به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا و ئیتالیان.