تۆنی بلێر بە هۆی هەڵەکانیەوە لە هێرش کردن بۆ سەر عێراق داوای لێبوردن دەکات

0

نوچە-دەنگی ئەمریکا

تۆنی بلێر،سەرۆک وەزیرانی پێشووی بەرتیانیا دەڵێ:سەبارەت بەو هەڵانەی کە لە هێرش بۆ سەر عێراق و بە سەرکردایەتی ئەمریکا روویان داوە،بە داخە.

بلێر دەڵێ ئەو زانیارایانەی کە پێیان گەیشتبوو،نادروست بوون و بەو شێوە نەبوو کە عێراق پرۆگرامی تەسلیحاتیی کوشتاری بە کۆمەڵی هەبێ.

بلێر لە وتووێژ لە گەڵ کەناڵی هەواڵی سی.ئێن.ئێن دەڵێ:هەر چەند بە هۆی ئەو هەڵانە کە روویاندا بە داخم و داوای لیبوردن دەکەم،هاوکاتیش بە لامەوە زۆر ئاستەمە کە بە هۆی لادانی سەدام حوسێن لە سەر دەسەڵات داوای لێبوردن بکەم،پێم وابێ لە ئیستاشدا نەبوونی سەدام باشترە لە بوونی.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com