نوچە-تسنیم
جیمی مۆراڵز،کۆمیدیەنی بەناوبانگی تەلەفزیۆنی کە هیچ جۆرە ئەزموونیکی لە کاروباری بەرێوەبەری دەوڵەتی نییە،لە هەڵبژاردنی سەرۆکۆماری گواتمالا توان یسەرکەوتن بەدەست بێنێ.
بە پێی راپۆرتێکی رۆیتەرز،دوای ئەوەی کە سەرۆکۆماری گواتمالا بە هۆی کەیسی گەندەڵیەوە لە سەر پۆستەکەی لادراو پێکهاتەی سیاسی ئەم وڵاتە کەوتە دۆخێکی ئاڵۆزەوە،بە پێی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکۆماری ئەم وڵاتە،رۆژی یەکشەممە جیمی مۆراڵز توانی ٧٢.٤%ی دەنگەکان بباتەوە وببێ بە سەرۆکۆماری ئەم وڵاتە.
مۆراڵز رایگەیاندووە کە وەک سەرۆکۆماری ئەم وڵاتە،ئەولەوییەتی یەکەمی بەەنگاربوونەوەی گەندەڵیە.