نوچە-ئاژانسەکانی هەواڵ
بە گوێرەی ئەو هەواڵانەی کە لە ئاژانسەکانی هەواڵی ئێران بڵاو بوونەتەوە،لە دوو رۆژی دوایی،سێ کەسی دیکەی سەر بە سوپای پاسداران لە سوریە ،بە هۆی شەڕ و پێکدادانەوە گیانیان لە دەست دا.
بە پێی سەرچاوەکانی هەواڵ و زانیاری،لە دوو حەوتووی رابردوودا لانی کەم ٢٠ کەس هێزەکانی سوپای پاسداران لە سوریە کوژراون.
ماڵپەڕی مشرق،بە بڵاو کردنەوە وێنە وناوی کوژراوەکان،دەڵێ:لە ماوەی ١٤ رۆژی رابردووو،لانی کەم ٢٠ کەس پاسدار لە سوریە کوژراون.
بە گوێرەی “باشگاه خبرنگاران جوان”و “تسنیم”دوو پاسداری دیکە بە ناوەکانی سەجاد تاهیر نیا وروحاللە عمادی لە نزیک حەلەب کوژراون