نوچه‌نیت- شه‌رقلئه‌وسه‌ت
به‌رپرسێكی ناو پارتی دیموكراتی كوردستان ره‌خنه‌ی له‌و ده‌نگانه گرت كه له‌ناو هاوپه‌یمانی نیشتمانی ده‌سه‌ڵاتدار له عێراق باسی پرۆسه‌ی هاتنه خواره‌وه‌ی هێزه ئه‌مریكیه‌كان ده‌كات له پرۆسه‌ی ئازاد كردنی دیله‌كانی حه‌ویجه ، به‌وه‌ی كه ئه‌مه ده‌ستدرێژییه بۆسه‌ر سه‌روه‌ری عێراق.
شوان ته‌ها ده‌ڵێت باسكردنی سه‌روه‌ری عێراق له ناوچه‌یه‌كدا كه داعش ده‌ستی به‌سه‌ر سێیه‌كی خاكه‌كه‌یدا گرتوه مایه‌ی گاڵته‌جاڕییه، شوان ته‌ها له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی شه‌رقلئه‌وسه‌ت دووپاتی كرده‌وه كه پرۆسه‌كه‌ی حه‌ویجه گۆڕانێكی جۆرییه له رێڕه‌وی جه‌نگ له دژی داعش له عێراق كه ئه‌ندامان و سه‌ركرده‌كانی رێكخراوی داعشی توشی شۆك كرد، هه‌روه‌ها ئه‌مه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر بوونی سه‌ركردایه‌تییه‌كی یه‌كگرتووی به‌هێزی هێزی پێشمه‌رگه ، ئه‌مه جگه له بوونی هاوكاری هه‌واڵگری ورد له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی.