نوچه‌نێت- ئه‌لعه‌ره‌بیه
” فه‌رمانده‌یی پرۆسه‌كانی جه‌زیره” ی سه‌ر به هێزه هاوبه‌شه‌كانی عێراق ئاشكرای كرد ، كه ئه‌و تۆپه‌مان دۆزییه‌وه كه داعش به تۆپی دۆزه‌خ ناوی ده‌برد له‌گه‌ڵ چه‌ند موشه‌كێك كه رێكخراوی داعش بۆ تۆپباران كردنی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق و ئه‌و ناوچهانه‌ی دانیشتوان به‌كاری ده‌هێنا كه رازی نه‌بوون له‌لایه‌ن داعشه‌وه داگیر بكرێن.
لیوا عه‌لی ئیبراهیم ده‌بعون، فه‌رمانده‌ی پرۆسه‌كانی جه‌زیره وتی ، رۆژی هه‌ینی هێزێكی فه‌رمانده‌یی پرۆسه‌كانی جه‌زیره ، پرۆسه‌ی پشكنینییان له ناوچه‌ی به‌ساتینی كه‌ناری رووباری فورات ده‌ستپێكردوه له ناحیه‌ی ئه‌لبه‌غدادی 90 كیلۆمه‌تری رۆژئاوای شاری رومادی، كه به‌و هۆیه‌وه ئه‌و تۆپخانه‌یه‌مان دۆزییه‌وه كه به تۆپی دۆزه‌خ ناوده‌برا له‌گه‌ڵ چه‌ند موشه‌كێك كه داعش پێی ده‌وتن موشه‌كه‌كانی خه‌لافه‌ت و ژماره‌یان 12 موشه‌كه.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه تۆپی دۆزه‌خ موشه‌كه‌كانی به‌قه‌د دوو بتڵی غاز ده‌بێت كه مادده‌ی ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێزی تێدایه، بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین زیان له‌و ناوچانه بدات كه ئاراسته‌ی ده‌كرێن، كه داعش پێشتر له سوریا به‌كاری هێناون و ئێستاش له ناوچه‌كانی ئه‌نبار به‌كارییان ده‌هێنێت.