نوچە.نێت
ستۆدیۆ ئەكتەر،لە پێگەی کۆمەڵایەتی فیسبوک بڵاوی کردەوەو رایگەیاند” بەهاوكاری بەڕێوەبەرێتی هونەری شانۆ – سلێمانیو، وەزارەتی رۆشنبیری، شانۆیی زیاتر ببینە .. بیر بكەرەوە، نمایش دەكات”.
شانۆگەرییەكە لە دەرهێنانی رەوەند هاوڕێ-یە،ئەم شانۆگەریە باس لە كێشەكانی ئەمڕۆی كوردستان دەكات.
سەرچاوەکە ئاشکرایکرد کە: ئەم بەرهەمە بۆ یەكەم جار لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا نمایش كراوەو، جاری دووەمیش لە شاری دهۆكو، سێیەم جاریش لە هەولێرو، دواتر لە شاری باتمان.
شایەنی باسە، پاش نمایشكردنیشی لە شاری سلێمانی، بەشداری دەكات لە فێستیڤاڵی شانۆیی گەورە لە شاری ئامەد.
نواندنی ئەم شانۆیە: ئەچین حەمەنوری، رێبین سدیق، هێمن نەوزاد، سەركۆ عارف، راستگۆ بەهادین، بڕیارە رۆژانی 25 و 26 و 2015/10/27، لە هۆڵی رۆشنبیری سلێمانی نمایش بكرێت.
