نوچه‌نێت-ئاژانسه‌كان
شه‌ممه 24ی ئه‌م مانگه هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژه‌داعش رایگه‌یاند سه‌ركه‌وتنی ته‌واوه‌تی به‌سه‌ر ئه‌و رێكخراوه توندڕه‌وه‌دا 3-5 ساڵی دیكه‌ی ده‌وێت.
ستیڤ ۆرن گوته‌بێژی هاوپه‌یمانێتییه‌كه له پرێس كۆنفرانسێكدا له باره‌گای باڵێۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا وتی ئێستا له‌وه‌دا سه‌ركه‌وتوین كه وامان كردووه داعش وه‌ك جاران به‌هێز نه‌مێنێت و له چه‌ندین به‌ره‌وه سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ردا به‌ده‌ستبهێنرێت.
هه‌روه‌ك ئاماژه‌شی به پلانه سه‌ركه‌وتوانه‌یكه‌ی حه‌ویجه كرد كه تێیدا به هاریكاریی پێشمه‌رگه توانیان 69 دیل له‌ده‌ستی داعش رزگاربكه‌ن.