نوچه‌نێت – شروق
ئاشتۆن كارته‌ر وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه پێیوایه له داهاتوودا پرۆسه‌ی تری هاوشێوه پرۆسه‌كه‌ی حه‌ویجه ئه‌نجام ده‌ده‌ن ، كه له‌و پرۆسه‌یه‌دا 70 دیلی ده‌ستی داعش رزگار كران .
كارته‌ر وتی كه ئه‌و فه‌رمانی ده‌ركردوه بۆ جێبه‌جێ كردنی پرۆسه‌كه كه هێزه تایبه‌ته‌كانی ئه‌مریكا و پێشمه‌رگه ئه‌نجامیاندا ، ئاماژه‌شی به‌وه كرد كه زانیاری هه‌واڵگرییان هه‌بوه چه‌كدارانی داعش ئه‌و دیلانه له سێداره ده‌دات و گۆڕیشی بۆ هه‌ڵكه‌ندبوون.
ئه‌و به‌رپرسه سه‌ربازییه وتی ئه‌و پرۆسه‌یه له ستراتیژییه‌تی ئه‌مریكا ناگۆڕێت له جه‌نگی دژی داعش، به‌ڵام ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه نێوده‌وڵه‌تییه‌ی كه ئه‌مریكا سه‌ركردایه‌تی ده‌كات هه‌لی تری له‌مشێوه‌یه ده‌قۆزێته‌وه و پرۆسه‌ی تر ئه‌نجام ده‌دات.
ئه‌م پرۆسه‌یه بوه هۆی كوژرانی یه‌كه‌م سه‌ربازی ئه‌مریكی له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی هێرشه سه‌ربازییه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا له دژی داعش له ساڵی رابردوه‌وه.
پنتاگۆنیش رایگه‌یاند كه له‌و پرۆسه‌یه‌دا ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش كوژراون و 5 چه‌كداریش به‌دیل گیراون.
هه‌روه‌ها نزیكه‌ی 70 دیلیش له ده‌ستی داعش رزگار كراون ، كه 20 كه‌سی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق و عه‌ره‌بی سوننه‌یان تێدایه . كه داعش به گومانی سیخوڕی كردن ده‌ستگیری كردبوون.
له گۆڕانكارییه‌كی تردا ، فه‌رمانده‌ی ئه‌مریكی سه‌ربازی له هاوپه‌یمانێتی دژی داعش له سوریا و عیراق جۆن ئالن پۆسته‌كه‌ی خۆی به‌جێهیشت كه نزیكه‌ی كه‌متر له ساڵێكه به‌رێوه‌ی ده‌بات ، بریت ماكگۆركی جێگری شوێنی گرته‌وه.
پشكی شێر له پێكهێنانی ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه نێوده‌وڵه‌تییه‌ی كه له 65 وڵات پێكهاتوه به ر جۆن ئالن ده‌كه‌وێت و رۆڵێكی كاریگه‌ری بینی ، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا ئه‌م هاوپه‌یمانێتییه له‌ژێر فه‌رمانده‌یی ئالندا رووبه‌رووی ره‌خنه‌ی ستراتیژی زۆریش بوه‌وه ، له‌وانه شكستخواردنی به‌رنامه‌ی راهێنانی ئۆپۆزسیۆنی میانڕه‌وی سوریا و كاردانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له به‌رامبه‌ر ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی روسیا له سوریا.