نوچه‌نێت- ئاژانسی ئه‌نادۆڵ
موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌دری شیعه له عێراق، ره‌خنه‌ی له‌و پرۆسه‌یه گرت كه رۆژی چوارشه‌ممه‌ی پێشوو، هێزه‌كانی ئه‌مریكا به هاوكاری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له كه‌ركوك ئه‌نجامیاندا بۆ رزگار كردنی 70 بارمته‌ی ده‌ستی داعش ، به ده‌ستدرێژی كردنه سه‌ر حكومه‌تی ناوه‌ند وه‌سفی كرد.
دوێنێ هه‌ینی سه‌در وتی ” ئه‌م پرۆسه‌یه ده‌ستدرێژییه‌كی ئاشكرایه بۆسه‌ر حكومه‌تی عێراق و سوكایه‌تی پێكردنیه‌تی، ئێمه ناڵێین ئه‌م ده‌ستێوه‌ردانه نه‌گونجاوه ، به‌ڵكو ده‌ڵێین به توندی ره‌تی ده‌كه‌ینه‌وه و قه‌ده‌غه‌ی ده‌كه‌ین، پێویستیشه له‌سه‌ر حكومه‌تی عێراق له داهاتوودا رێگه له هه‌ر ده‌ستێوه‌ردانێكی له‌مشێوه‌یه بگرێت”.
له‌لای خۆشیانه‌وه بزوتنه‌وه‌ی” عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق” كه یه‌كێكه له میلیشیا چه‌كداره شیعه‌كان ، دوێنێ رایانگه‌یاند پرۆسه‌ی هاتنه خواره‌وه‌ی ئاسمانی له باشوری كه‌ركوك كه چوارشه‌ممه‌ی پێشوو له‌لایه‌ن هێزه ئه‌مریكیه‌كان ئه‌نجامدرا ، به شكاندنی سه‌روه‌ری عێراق و پشتیوانی له دابه‌شكردنی عێراق هه‌ژمار ده‌كرێت.
له به‌یاننامه‌یه‌كی درێژدا ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه ده‌ڵێت ” هێزه‌كانی ئه‌مریكا پرۆسه‌یه‌كی وشكانی كتوپڕیان له قه‌زای حه‌ویجه سه‌ر به پارێزگای كه‌ركوك ئه‌نجامدا بێئه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراق ئاگادار بكه‌نه‌وه” هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ” ئه‌مه شكاندنی سه‌روه‌ری وڵاته و پێشهاتێكی مه‌ترسیداره ، به‌ڵگه‌ی ناڕاستی قسه‌كانی ئه‌مریكایه كه ده‌ڵێت پشتیوانیه‌كانی بۆ عێراق ته‌نها له رێگه‌ی هاوكاری لۆجستی و راوێژكاری ده‌بێت”.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتوه كه ” ئه‌م ره‌فتاره‌ی ئه‌مریكا چه‌مكی دابه‌شكردنی عێراق دووپات ده‌كاته‌وه ، به‌وه‌ی كه به‌بێ ئاگاداری حكومه‌تی عێراق و به ئاگاداری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پرۆسه‌كه ئه‌نجامدراوه، له كالتێكدا حه‌ویجه له‌رووی ئیدارییه‌وه سه‌ر به حكومه‌تی عێراقه نه‌كه هه‌رێمی كوردستان”.
بزوتنه‌وه‌ی ” عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق ” كه ” قه‌یس خه‌زعه‌لی ” سه‌ركردایه‌تی ده‌كات سه‌رسوڕمانی خۆی له به‌رامبه‌ر بێده‌نگی حكومه‌تی عێراق پیشاندا ، داواشی له حكومه‌ت و په‌رله‌مان كرد كه هه‌ڵوێستی روون و راشكاوانه‌یان هه‌بێت له‌باره‌ی ئه‌و ده‌ستدرێژییانه‌ی ئه‌مریكا بۆسه‌ر سه‌روه‌ری عێراق ، هه‌روه‌ها لێپێچینه‌وه‌ی پێویستیش بكرێت بۆ زانینی مه‌رج و هۆكاره‌كانی ئه‌نجامدانی ئه‌م پرۆسه‌یه به‌تایبه‌ت له‌م كاته‌دا.
به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراقیش دوێنێ له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند كه وه‌زاره‌ته‌كه‌ی له ده‌زگاكانی راگه‌یاندنه‌وه به پرۆسه‌ی رزگار كردنی بارمته‌كانی باشووری كه‌ركوكی زانیوه.
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكاش ئێواره‌ی پێنجشه‌ممه كوژرانی یه‌كێك له سه‌ربازه‌كانی له‌و پرۆسه‌یه‌دا راگه‌یاند كه هێزه‌كانی ئه‌مریكا به هاوكاری هێزی پێشمه‌رگه له قه‌زای حه‌ویجه ئه‌نجامیاندا و 70 دیلی ده‌سته داعشییان رزگار كرد.
هه‌ر له‌سه‌ر هه‌مان پرۆسه عالیه نوسه‌یف په‌رله‌مانتاری سه‌ر به لیسته‌كه‌ی مالیكی داوای روونكردنه‌وه له حكومه‌تی عێراق ده‌كات وئه‌و كاره‌ی ئه‌مریكییه‌كان به پێشێلهی سه‌روه‌ری خاكی عێراق ده‌زانێت، هه‌روه‌ك ده‌ڵێت ده‌نگۆ هه‌یه ئه‌مریكییه‌كان 20 كه‌سی ده‌ستگیركراویان بۆ ئه‌مریكا گواستبێته‌وه.
له‌لایه‌كی تره‌وه حه‌نان فه‌تلاویش ناڕه‌زای به‌رامبه‌ر ئه‌وكاره‌ی ئه‌مریكییه‌كان ده‌رده‌بڕێ و ده‌ڵێت ده‌نگۆ هه‌یه به‌شێك له زیندانییه‌كان بۆ ئه‌مریكا گوازرابنه‌وه، هه‌روه‌ك ده‌ڵێت ده‌نگۆ هه‌یه له‌ناو ئه‌وانه‌ی كه‌وتوونه‌ته به‌رده‌ستی ئه‌مریكییه‌كان، ئه‌فسه‌ری ئیسرائیلی و فه‌رمانده‌ی داعش هه‌بن.