نوچه‌نێت- ئه‌لعه‌ره‌بیه
محه‌مه‌د ئه‌و منداڵه قژ سوره‌ی له وێنه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتوه و وێنه‌كه‌ی له میدیاكاندا بڵاو بوه‌وه ، نه‌بوه هێمایه‌كیتری مه‌رگ، ئه‌و منداڵه هه‌ژده مانگیه نه‌گۆڕا بۆ ئالانێكیتر .
ئالان ئه‌و منداڵه سوریه‌ی به بلوسه سوره‌كه‌ی و قاچه بچوكه‌كانییه‌وه ، شه‌پۆله‌كان له یه‌كێك له كه‌ناراوه‌كانی توركیا گیرساندیه‌وه.
محه‌مه‌د له گه‌شتی مردن رزگاری بوو كه ده‌یانویست له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی و ژماره‌یه‌ك له سوریی تر له‌ده‌ست تۆپباران و وێرانكاری رایانكردبوو.
مه‌رگه‌ساتی ئالان كه وێنه‌كه‌ی وه‌ك ئاگری ناو كا بڵاو بوه‌وه ، دوای ئه‌وه‌ی له یه‌كێك له كه‌ناره‌كانی توركیا دۆزرایه‌وه ، خه‌ریك بوو ئه‌م چوارشه‌ممه‌یه دووباره ببێته‌وه، به‌ڵام ئه‌و منداڵه سوریه هه‌ژده مانگه نقوم نه‌بوو و نه‌مرد، راوچیه توركه‌كان له‌گه‌ڵ چه‌ند كۆچبه‌رێكی سوری تر له ده‌ریای ئیجه‌دا ده‌ریانهێنایه‌وه له‌یه‌كێك له هكه‌ناراوه‌كانی توركیا.
قژی سوور بوو
دایكی ئه‌و منداڵه لۆران خه‌له‌ف، باسی ئه‌و ساته قورسانه ده‌كات كه پێیدا تێپه‌ڕ بوه. دوای ئه‌وه‌ی كه به‌له‌مه‌كه‌یان نغرۆ بوه كه خۆی و كوڕه‌كه‌ی و ژماره‌یه‌كی تری سورییه‌كان به‌كرێیان گرتبوو به‌ره‌و یۆنان.
لۆران كه له كۆبانێ رایكردوه له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌ی و ژماره‌یه‌ك له خزمه‌كانی ، له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه توركیه‌كان وتی، مێرده‌كه‌م له‌لایه‌ن داعشه‌وه راوه‌دوو ده‌نرا ، بۆیه بڕیارماندا به‌ره‌و یۆنان بڕۆین دوای ئه‌وه‌ش بۆ سویسرا كه دایكی له‌وێ نیشته‌جێیه. بۆیه خێزانه‌كه‌م له‌گه‌ڵ قاچاخچییه‌كان رێككه‌وتن و بۆ هه‌ر كه‌سێك دوو هه‌زار یۆرۆماندا، له‌گه‌ڵ من 29 كه‌سیتر له به‌له‌مێكی بچوكدا سه‌ركه‌وتین.
به‌ڵام به‌خت یاوه‌رییان نه‌بوو ، بزوێنه‌ری به‌له‌مه‌كه‌یان له‌كاركه‌وت و ئاو هاته ناو به‌له‌مه‌كه‌وه. لۆران ده‌ڵێت ” منداڵه‌كه‌مم له ئامێز گرت بۆ ئه‌وه‌ی بیپارێزم ، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئاو زۆر چوبوه قوڕگمه‌وه محه‌مه‌د له ده‌ستم خزا، وامزانی مردوه زۆر ترسام”.
كاتێك راوچییه‌كان دۆزییانه‌وه ، لۆران پرسیاری كوڕه‌كه‌ی ده‌كرد ” ئایا كوڕه‌كه‌متان بینیوه، منداڵێكی قژ سوره؟ كاتێك بۆیان گه‌ڕانده‌وه چاوه‌كانی بڕوایان نه‌ده‌كرد”.
هه‌موو جیهان هی ئێمه بوو
ئه‌و راوچییه توركه‌ی كه منداڵه‌كه‌ی بینیبوو و فه‌رمانی به تیمه‌كه‌ی كردبوو ده‌ریبهێننه‌وه ده‌ڵێت:” هه‌موان زۆر خۆشحاڵ بووین كاتێك به زیندوویی دۆزیمانه‌وه، كاتێك دۆزیمانه‌وه ده‌سته‌كانی نه‌ده‌جوڵان، قاچه‌كانی وه‌ك رۆبۆت ره‌ق ببون، توشی شۆك بووین وامانزانی مردوه ، به‌ڵام كاتێك گوێمان لێ‌بوو هه‌ناسه‌ی ده‌دا له‌و كاته‌دا وامانزانی هه‌موو جیهان هی ئێمه‌یه”.


