ئۆپۆزسیۆن خۆی بۆ پایز ئاماده ده‌كات
وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی: ئومێد ده‌كه‌ین ئه‌و نییه‌ته‌یان نه‌بێت
راپۆرت: هه‌ولێر
دوای ئه‌وه‌ی لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كان كۆبوونه‌وه‌یكییان ئه‌نجامداو نامه‌یه‌كیشییان ئاراسته‌ی پارتی و یه‌كێتی كرد، گریمانه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت، ئه‌و سێ لایه‌نه‌ی ئۆپۆزسیۆن كات بكوژن بۆ كاتی ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی وه‌رزی خوێندن، چونكه له‌و كاتانه‌دا ئه‌گه‌ری خۆپیشاندان زیاتره.
لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، نوسینی نامه‌یه‌كی چوار خاڵییان كرده ئه‌نجامی كۆبونه‌وه‌كه‌ی رۆژی (16/8/2011) كه له نێوان بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كگرتووی ئیسلامی و كۆمه‌ڵی ئیسلامی ئه‌نجامدرا، له‌و نامه‌یدا جه‌خت له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی بودجه و راده‌ست كردنی ته‌قه‌كه‌رانی ماوه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی رابردوو كرایه‌وه، له‌و نامه‌یه‌دا هاتووه “به‌ڕێز مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كیه‌تی نیشتمانی كوردستان.
دوای ئه‌وه‌ی وه‌فدی به‌رێزتان سه‌ردانی هه‌رسێ لایه‌نی ئۆپۆزسیۆنی كرد و سه‌باره‌ت به ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كۆبونه‌وه پێنج قۆڵیه‌كان له‌گه‌ڵماندا دوان ، هه‌ر سێ لا 16/8/2011 كۆبونه‌وه و ، بۆ ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی كۆبونه‌وه‌كان پێشنیار ده‌كه‌ین كه به‌رێز سه‌رۆكی هه‌رێم وه‌كو باڵاترین ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن و به‌و سیفه‌ته‌ی به‌رێزیان ده‌ستپێشخه‌ربوون بۆ كۆبونه‌وه پێنج قۆڵیه‌كان ، ئه‌م بریاره و فه‌رمانانه رابگیرێت :
1-سه‌باره‌ت به كێشه‌ی دادگایی كردنی تۆمه‌تباره‌انی روداوه‌كانی 17/2 تا 28/4 ی 2011 ، سه‌رۆكی هه‌رێم بریارێكی هاوشێوه‌ی بریاری 2/7/2011 ده‌ربكات.
2-هه‌رچی پێویسته بۆ راوه‌دونانی چالاكوانانی مه‌ده‌نی و به‌شداربوانی ناره‌زایه‌تیه‌كان ، بریار بدرێت كه كه‌س له‌ده‌ره‌وه‌ی رێوشوێنی یاسایه‌كان و بریاری دادگا نه‌گیرێن و ئازار نادرێن.
3-گێرانه‌وه‌ی مینحه‌ی لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن كه مافێكی یاسایی و ئاساییه.
4-بریار بدرێت به كۆتایی هێنان به كێشه‌ی سزادراوه سیاسیه‌كانی ئه‌ندامانی ئۆپۆزسیۆن به دروستكردنی لێژنه‌یه‌ك له وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندی داره‌كان و نوێنه‌ری ئۆپۆزسیۆن كه له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا ئه‌م كێشه‌یه كۆتایی پێبهێنن…
له‌گه‌ڵ رێزماندا”.
سه‌باره‌ت به ناوه‌رۆكی ئه‌و نامه‌یه، ئازاد جوندیانی وته‌بێژ و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، ئازاد جوندیانی ئه‌ندام و وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ده‌ڵێت، “ئێمه له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، لیژنه‌ی هاوبه‌شمان هه‌یه و ئه‌و نامه‌یه ده‌ده‌ینه ئه‌و لیژنه‌یه و له كاتێكی نزیكدا وه‌ڵامییان ده‌ده‌ینه‌وه”، له باره‌ی ناوه‌رۆكی نامه‌كه‌شه‌وه، وتی “هه‌ندێك خاڵی تێدایه، كه زۆر زه‌حمه‌ت نین وه‌ك گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بودجه، به‌ڵام سه‌رباره‌ت به راده‌ست كردنی ته‌قه كه‌ره‌كان، ئێمه پێمانوایه ئه‌وانه‌ی كه ته‌قه‌یان كردووه و ئه‌وانه‌ش كه خه‌ڵكییان هانداوه بۆ توندوتیژی له خۆپیشاندانه‌كاندا، ده‌بێت یه‌ك كه‌یسییان هه‌بێت و هه‌موویان پێكه‌وه بچنه دادگا و له دادگا قسه‌ی خۆیان بكه‌ن”، ئازاد جوندیانی پێیوایه ته‌وازونی هێزه‌كان نه‌گۆڕاوه و هه‌موو هه‌وڵه‌كان بۆ ئاشتی له گۆڕانكاری ئه‌و لایه‌نه نیه، به‌ڵكو وه‌ك ئه‌و وتی، بۆ په‌رۆشییه بۆ بارودۆخی كوردستان، له باره‌ی ئه‌و بۆچوونه‌ش كه پێیوایه كات كوشتنی پارتی و یه‌كێتی له به‌رژه‌وه‌ندییاندا نیه و نزیكیان ده‌كاته‌وه، له كاتی ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی خوێندن له زانكۆ و په‌یمانگاكاندا، چونكه ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن جارێكی تر په‌نا ببه‌نه‌وه به‌ر جوڵاندنی شه‌قام، جوندیانی ده‌ڵێت “ئێمه هیوامان وایه لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن نییه‌تی وایان نه‌بێت، چونكه ئێمه به‌وپه‌ڕی نییه‌ت پاكییه‌وه مامه‌ڵه ده‌كه‌ین”.
له به‌رانبه‌ردا حه‌مه تۆفیق ره‌حیم، وته‌بێژی فه‌رمی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان وتی “پارتی و یه‌كێتی واته لایه‌نی ده‌سه‌ڵات كات ده‌كوژێت و كات له ده‌ستی ئه‌وانه، چونكه ئێمه وه‌ك لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، قسه‌ی خۆمان كردووه، چاوه‌ڕوانی ئه‌وانین وه‌ڵاممان بده‌نه‌وه”.
سه‌باره‌ت به چاوه‌ڕوانییه‌كانی خۆیان له باره‌ی ئه‌و “كات كوشتنه‌ی پارتی و یه‌كێتی” و درێژه پێدانی، وتی “ئێمه به‌رنامه‌ی خۆمان هه‌یه، بۆ ئه‌و كاته”.
یاسین ساڵح مامۆستا له زانكۆی دیجله، پێیوایه، كاتكوشتن له به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌نه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدا نیه، ئه‌و پێیوایه ئه‌گه‌ر كێشه‌كان چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، “ئه‌وا خۆپیشاندان ساز ده‌كرێته‌وه”، وتیشی “ئێستا پرۆسه‌ی سیاسی له كوردستان چه‌قی به‌ستووه، هه‌روه‌ها ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی كه پێویستن بۆ دیموكراسی و هه‌ڵبژاردن، هێشتا نه‌نراون، ئه‌و كێشانه‌ی كه له نێوان ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆندایه هێشتا چاره‌سه‌ر نه‌كراون، هه‌موو ئه‌مانه‌ش كاریگه‌رییان ده‌بێت له‌سه‌ر رای گشتی”، به بڕوای ئه‌و مامۆستایه‌ی زانكۆی دیجله بارودۆخی كوردستان په‌یوه‌ندیداره به بارودۆخی ناوچه‌كه‌وه، وتی “بارودۆخی ئێستای كوردستان په‌یوه‌ندی به ده‌وروبه‌ره‌وه هه‌یه، چونكه ئێستا بارودۆخی لیبیا گه‌یشته كوێ، بارودۆخی یه‌مه‌ن و سوریا گه‌شته كوێ، ئه‌مانه كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر رای گشتی، چونكه نابێت ئه‌وه‌شمان له بیر بچێت، كه خۆپیشاندانه‌كانی رابردووی هه‌رێمی كوردستانیش، هه‌ر به هۆی ئه‌و خۆپیشاندانانه‌وه بووه، كه له‌و وڵاتانه روویاندا، بۆیه ئه‌گه‌ر كێشه‌كان چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، خۆپیشاندان ده‌ست پێده‌كاته‌وه و ره‌نگه كاریگه‌رییه‌كه‌شی زیاتر بێت، له خۆپیشاندانه‌كانی پێشوو”.
له سڤیله‌وه