پۆتین:ئەمریکا پشتیوانی لە تیرۆریزم دەکات

0

نوچە-رادیو فردا

ویلادیمیر پۆتین،سەرۆکۆماری روسیە،وێڕای هێرش کردنە سەر سیاسەتەکانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست،ئەمریکا وەک فریودەر و  پشتیوانی تیرۆریزم ناو دەبات.

بە گوێرەی رۆژنامەی بەریتانی گاردیەن،پۆتین لە میانەی کۆبوونەوەی لە گەڵ ژمارەیەک سیاسەتوان و شرۆڤەکاری روسی و نێودەوڵەتی دەڵێ:ئەمریکا هەوڵ دەدات کە گرووپە تیرۆریستیەکان وەک دژبەر،بە مەبەستی رووخاندنی ئەو حکومەتانەی کە خۆشی ناوێن،بەکار بێنێ.

لە درێژەی قسەکانیدا،پۆتین دەڵێ:دوو روویی ناوێ،لە لایەک رادەگەیێنن کە لە دژی تیرۆریستانن،بەڵام هاوکات  پشتگیری هەندێکیان دەکەن.پۆتین هەروەها دەڵێ:ئەمریکا پێویست ناکات یاری بە وشەکان بکات و تیرۆریستان بە سەر دوو بەرەوی میانەرەو و توندڕەودا دابەش بکات.

ئەم لێدوانانەی پۆتین لە کاتێکدایە کە واشنتۆن دەڵێ روسیە لە جیاتی  داعش،لە زۆربەی هێرشە ئاسمانیەکانی،ئۆپۆزسیۆنی میانەڕەوی سوریەی کردۆتە ئامانج.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com