ئەمریکا:هێرشەکانی روسیە دەبیتە هۆی بەهێز بوونی داعش

0

نوچە-رادیو فردا

نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان،وێڕای رەخنە بۆ سەر هێرشەئاسمانیەکانی روسیە لە سوریە،دەڵێ:ئەم هێرشانە دەبنە هۆی بەهێزبوونی حکومەتی ئیسلامی داعش و هاوکات بۆتە هۆی ئاوارەبوونی دەیان هەزار کەس لە خەڵکی ئەم وڵاتە.

سامانتا پاور،نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان،دوابەدوای بڵاو بوونەوەی راپۆرتەکانی پەیوەندیدار بە هێرشەکانی ئاسمانی سوریە،ئەم قسانەی هێناوەتە بەرباس.

هەواڵدەریی رۆیتەرز،لە راپۆرتێکی شیکاریدا رایگەیاندووە کە ٨٠%ی هێرشەکانی روسیە بۆ سەر ئەو ناوچانەیە کە لە ژیر کۆنتڕۆڵی داعشدا نین.

مەبەستی پاور،هێرشەکانی ئەم دواییانەی سوپای سوریە و هاوپەیمانانی (ئێران و حیزبوڵای لوبنان)بۆ سەر ئەو ناوچانەیە کە بە پشتیوانی هێزی ئاسمانی روسیە بەرێوەچوون.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com