بە ١٨ زمان قسە دەکات

0

نوچە.نێت.کوردسات

 

رۆژنامەی دەیلی میرۆری بەریتانی بڵاویکردەوە، ژنێکی بەریتانی بەناوی ماریانا جۆنسن پێی وایە ١٨ ژیانی جیاواز ژیاوە، ئەمەش وایکردووە ئەو زمانانە بزانێت.

ماریا بەو رۆژنامەی راگەیاندووە کە، ھەر ئەو ١٨ زمانەی قسەی پێ ئەکات، ژیانی پێشووتری بووە، زمانەکان کە قسەی پێ دەکات بەلایەوە شتێکی نامۆ نیە، بەڵکو لەو ژیانەدا بووە.

ناوبراو دەڵێت، زمانەکانی “ئینگلیزی، نەرویجی، فەرەنسی، روسی، چینی، دانیمارکی، سویدی، ئەڵمانی” بەنوسین و قسەکردن دەزانێت، ھەروەھا لە زمانەکانی “بولگاری، سربی، فارسی، ئەفغانی، عەرەبی، ھیندی، پۆڵەندی، تورکی، ئیتاڵی، ژاپۆنی” تێ دەگات.

بەڵام رۆژنامەکە پێی وایە نھێنی ئەم ژنە لە ژیانی رابردویدایە، نەک ئەوەی خۆی باسی لێوە ئەکات، ئەو لە خێزانێک لە دایک بووە سێ زمانیان زانیوە “نەرویجی، ئینگلیزی، روسی”، ھیندی و فارسی لە منداڵییەوە لە ھاوڕێکانیەوە فێربووە، لەرێی زمانی فارسیشەوە پێی ئاسان بووە فێری ئەفغانی و عەرەبی بێت.

ھەروەھا رۆژنامەکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە، ماریا لە تەمەنی ١٥ ساڵی دا لە فەرەنسا خوێندویەتی و فێری زمانەکە بووە، لەوێ چەند خوێندکارێکی چینی ناسیوەو فێری زمانی چینیش بووە، دوای بۆ ماوەیەک لە روسیاو ئەڵمانیاو چین و سویدو دانیمارک و ژاپۆن ژیاوە، ناوبراو بەھۆی کارەکەیەوە کە بەڕێوەبەری فرۆشتنە لە کۆمپانیایەک، گەشت بۆ وڵاتان زۆر دەکات.

ماریا پلانی داناوە لە داھاتوودا فێری زمانی یۆنانی بێت، بەنیازیش نیە سنورێک بۆ فێربوونی زمان دابنێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com