نوچە.نێت.رۆتانا
دوای ئەوەی بڕیار بوو گۆرانیبێژی بەناوبانگی لوبنانی نەجوە كەرەم میوانی یەكەمین بەرنامەی دیو المشاهیر بێت، بەڵام نەجوە داوای لێبوردنی كرد كە بەهۆی قەرەباڵغی بەرنامەی كارەكانیەوە نەیتوانیوە ئامادەی ئەو بەرنامەیە بێت.
لە دوای ئەوە گۆڕانكاری لە بەرنامەكەدا دەکرێت و لە جیاتی نەجوە، مایا دیاب بۆ كردنەوەی وەرزێكی نوێی بەرنامەكە بانگهێشت كرا.
بەرنامەی دیو المشاهیر، ئەنابیلا هلال پێشكەشی دەكاتو، دادوەرەكانی پێكهاتون لە موزسیان ئوسامە رحبانی، ئاوازدانەری میسری عمرو مستەفاو ئاوازدانەری لوبنانی تاریق ئەبو جەودە.
