ئێران نایەوێ بەشار ئەسەد تا هەتایە لە دەسەڵات بمێنێتەوە

0

نوچە-رادیو فردا

حوسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان،جێگری وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێ :ئێران هەوڵ نادات بەشار ئەسەد تا هەتایە لە سەر کورسی دەسەڵات بمێنێتەوە.

عەبدوڵاهیان کە سەردانی بەریتانیای کردووە دەڵێ:ئێران هێزی پیادەی لە سوریە نییە،بەڵام رێژەی راوێژکارانی سەربازی خۆی لەم وڵاتە زیاد کردووە.

عەبدوڵاهیان دەشڵێ:ئێمە هەوڵ نادەین ئەسەد بۆ هەتایە لە دەسەڵات بمێنێتەوە،بەڵام نابێ رۆڵی ناوبراو لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم و پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سوریە لە بەرچاو نەگرین.

ئەمە یەکەم جارە کە بەرپرسانی ئێران بە شێوەی راستەوخۆ رایدەگەیێنن کە نایانەوی بۆ ماوەیەکی درێژخایەن پشتیوانی لە ئەسەد بکەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com