نوچه‌نێت-بی بی سی
رۆژی سێشه‌ممه حكومه‌تی عێراق به‌ڵێنی به ئه‌مریكا داوا مه داوا له رووسیا نه‌كات له‌ناو خاكی عێڕاق هێرشی ئاسمانی بكاته سه‌ر داعش.
جه‌نه‌راڵ جۆزێف دێنفۆرد سوپاسالاری ئه‌مریكا وتی ك ئه‌و هۆشداری داوه‌ته عێراق به‌وه هه‌ر رؤڵگێڕانێكی ئاسمانیی رووسیا له عێراق، كار له هه‌ڵمه‌تی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی ده‌كات له‌ناو عێراق له‌دژی داعش.
ده‌بێ بڵێین له سه‌ره‌تای مانگی شوباتدا عه‌بادی خۆشحاڵی ده‌ربڕیبوو كه رووسیا له‌ناو عێراقیش له داعش بدات، ئه‌وه‌ش ببوه مایه‌ی نیگه‌رانیی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی.
له دواهه‌مین سه‌ردانیدا بۆ عێراق، هه‌ریه‌كه له حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیران و خالید عوبێدی وه‌زیری به‌رگری عێراق به‌ڵێنیان به دێنفۆرد داوه كه عێراق داوا له روسیا نه‌كات له عێراق\ا هێرشی ئاسمانی بكاته سه‌ر داعش.
دێنفۆرد هه‌روه‌ها له گرنگی ئه‌و ناوه‌نده هاوبه‌شه‌ی كه‌مكرده‌وه كه له‌نێوان رویا و عێراق و ئێران و سوریا له به‌غدا پێكهێنراوه به مه‌به‌ستی ئاڵوگۆڕكردنی زانیاریی هه‌واڵگریی، وتیشی كه خالید عوبه‌یدی پێی راگه‌یاندوم ك تاكو ئێستا ئه‌و ناوه‌نده نه‌كه‌وتووه‌ته‌كار.