نوچە.نێت.روتانا
رەندە دوای ململانیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی، ماوەیەک لەهۆش خۆی دەچێت ودەبرێتە خەستەخانە، ئەمرۆ لە خەستەخانەی ئیتالی لە دیمەشق-ی پایتەختی سوریا کۆچی دوای کرد .
بە پێی راپۆرتی پزیشکی رەندە لە هۆش خۆی چوە و پزیشکەکان-یش رایاندگەیاندوە کە لەژێر کۆنترۆڵی ئەوان دەرچوە ناتوانن چارەسەری بکەن.
مرعشلی ،پێش ٣ ساڵ دڵنیا بوو کە سەرەتانی جگەری هەیە، هەر بۆیە چارەسەری بە رێک و پێکی وەرگرتوە ، ژیانی ئاسایی خۆی کردوە و بەشداری ٣٠ زنجیرە درامای مدرسە الحب-ی کردوە،ئەم درامایە بە سەرپەرشتی سەفوان نعمۆ بوو، بەڵام پاش ماوەیە نەخۆشیەکەی سەرهەڵدەداتەوە و لە کۆنترۆل دەردەچیت هەر بۆیە بە خێرای دەبرێتە خەستەخانە لەژێر چاودێری دکتۆر ئەمێنێتەوە، بەلام ئەمرۆ لە دیمەشق کۆچی دوای کرد .
شایەنی باسە ، رەندە لە ساڵی ١٩٧٦ لەدایک بوە سەرەتا بە کاری دۆبلاژ دەستی پێکردوە ، دواتر بەشداری زۆربەی درامای تەلەفزیۆنی و فیلمی سینەمای کردوە کە نزیکەی ٤٠ بەرهەمی هونەری هەیە ، کۆتا دراما کە لە رەمەزانی رابردوو پێشکەش کرا بەناوی دامسکو بوو.
