یادی هونەرمەندی گەل كرایەوە

0

نوچەنێت:تایبەت

هەرچەندە تایەر تۆفیق بە هونەرمەندی گەل ناسراوە بەڵام12178180_747888698690540_1662309879_n یادێكی شایستەی بۆنەكرایەوە.تارا رەسوڵیش دەڵێت یادەكەی ئەمڕۆ بەپێی پێویست نەبوو

دوێنێ 20-10-2015 یادی 28مین ساڵیادی كۆچی دوایی هونەرمەندی گەل و مامۆستای مەقامات مامۆستا (تاهیرتۆفیق )ی هەرگیز نەمر،بە میوانداری ژمارەیەكی زۆر لە هونەرمەندان و ڕۆشنبیران و بەرپرسانی شاری كۆیە بەڕێوە چوو.

یادەكە 10ی سەرلەبەیانی بە دانانی تاجە گوڵینە بۆ سەرمەزاری تاهیر تۆفیق دەستی پێكرد پاشان لە هۆڵی زانكۆی كۆیە چەند وتارێك لەلایەن قائیمقامی قەزای كۆیەو نوسەران هۆنەرمەندان پێشكەشكرا.
هۆشمەند زاهیر سەرپەرشتیاری یادەكە بۆ نوچە نێت گوتی: ئێمە وەك تیپی باواجی كۆیە ساڵانە یادی تایرە تۆفیق دەكەینەوە بەڵام ئەمساڵ بەهۆی ئەو بارودۆخەو لەبەرچاوگرتنی باری دەرونی خەڵك بۆنەكە بەبێ‌ گۆرانی و مۆسیقا بەڕێوە چوو.

لەلایەن خۆشیەوەئەمیر محمد كەبابچی ئەرشیف دۆست گوتی ساڵانە لەسەر ئەركی خۆم كۆمەڵێك سیدی دێنم دابەشی دەكەم بەسەر عاشقانی دەنگی تایەر تۆفیق ،سیدی ئەوجارەش بریتیە لەو گۆرانیانەی لەنێوان ساڵانی 1961-1977 تۆماركراون بەدەنگی خاڵە تایەر لەبۆنەو ئاهەنگەكان، و كەس گوێی لەم گۆرانیانە نەبووە تا ئێستا.

12168037_747897405356336_580845596_n
هونەرمەند تارا رەسوڵ دەڵێت چونكە تایەر تۆفیق گۆرانی بێژ بووە دەبوو یادەكە گۆرانی تێدابایە

هونەرمەند تارا ڕەسوڵ كە ئامادەی یادەكەی ئەمڕۆ بوو گوتی بەپێی پێویستنیە بەڵام بەبۆچونی من لەجێی ئەم هەموو وتارە كە هەندێكی پەیوەندی بە مامۆستا تایەرەوە نەبوو، چەند گۆرانیەك و پارچە میوزكێك هەبوایە باشتربوو . تارا گوتیشی له ڕۆژێکی وه کو ئه مڕۆ 20/10/2014 من وهيوا (هیوا حلاق )ى شاعير له یادی مامۆستا تایه ر تۆفیق یه کتریمان ناسی دواتر په یوه ندیه که مان قوڵتر بۆیه وه و بوو به خۆشه ویستی و چوینە قەفەزی زێڕین و هاوسەر گیریمانكرد.
تایەر تۆفیق عبدالرحمن لە ساڵی 1922 لە شاری كۆیە لەدایك بووە، زیاتر لە 400 مەقامو گۆرانی پێشكەش كردووە ،و لە 20ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1987لەتەمەنی 66 ساڵی كۆچی دوایی دەكات.

 

12177910_747888908690519_584611763_n

 

 

 

 


Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com