به‌یاننامه‌ی هاوڵاتی و ئاوێنەو لڤین لەبارەی هێرشکردنە سەر ئاسۆس هەردی
هێرش و ده‌ستدرێژی بۆسه‌ر ئازادی راده‌ربرین راگرنله‌كاتێكدا هێشتا خه‌ڵكی كوردستان سه‌رقاڵی لێكدانه‌وه و راڤه‌كردنی بریاره‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم بوون و گه‌شبین بوون به‌وه‌ی سه‌ره‌تایه‌كی نوێی له هه‌رێم ده‌سپێبكات و كه‌س به‌بێ بریاری دادگا ده‌ستگیرنه‌كرێت و كه‌شو هه‌وایه‌كی ئازادانه تر بۆ هه‌موو لایه‌ك بێته ئاراوه و چیتر یاسا سه‌روه‌ر بێت، مه‌خابن له دوای چه‌ند سه‌عات تێپه‌ر بوون به‌سه‌ر ئه‌و بریارانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌ستێكی چه‌ڵ و ترسنۆك، بێ باكانه له‌نزیك ئۆفیسی سه‌ره‌كی رۆژنامه‌ی ئاوێنه له‌سلێمانی هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر ئاسۆس هه‌ردی و به‌توندی برینداری ده‌كه‌ن. ئێمه وه‌ك میدیاكارانی ئه‌هلی، (ئاوێنه، لڤین، هاوڵاتی) وێرای ئه‌وه‌ی ئه‌و كاره دزێوه ئیدانه ده‌كه‌ین، له‌هه‌مان كاتدا په‌یام ده‌ده‌ین به‌كاربه‌ده‌ستانی هه‌رێم و ده‌ڵێن، ئه‌و هێرشه‌ی كراوه‌ته سه‌ر ئاسۆس هه‌ردی و هه‌موو ئه‌و هێرشانه‌ی تر كه كراونه‌ته سه‌ر رۆژنامه‌نووسان، به‌هه‌وڵێكی ده‌زانین كه داموده‌زگای له‌پشته‌وه‌یه‌و به‌كاری رێكه‌وتی نازاین، هه‌روه‌ها ئه‌م جۆره ده‌ستدرێژیانه به هه‌وڵ و ته‌قه‌لا ده‌زانین بۆ رێگری له‌به‌رده‌م ئازادی راده‌ربرینداو به‌ده‌نگ و ره‌نگی شه‌رخواز و دژه ئازادی ده‌ده‌ینه قه‌ڵه‌م. چونكه چیتر ئه‌م ده‌ستدرێژیانه‌ی كه لێره‌و له‌وێ ده‌كرێته سه‌ر رۆژنامه‌نووسان، خه‌ریكه له‌حاڵه‌ته‌وه ده‌بێته دیارده‌و ئه‌مه‌ش گورزێكی كوشنده له ناو و ناوبانگی هه‌رێم و ده‌زگا به‌رپرسه‌كانی ده‌وه‌شێنێت.
بۆیه به‌رپرسیارێتی كۆنترۆڵكردنی ئه‌م دیارده‌یه ئه‌ركی سه‌رشانی حكومه‌ت و به‌رپرسانی ئیداره‌ی سلێمانییه كه نه‌یهێڵن چیتر له‌وه زیاتر سنورشكێنی بكرێت و ده‌ستدرێژی بكرێته سه‌ر ئازادی راده‌ربرین و رۆژنامه‌نووسانی ئازاد و سه‌ربه‌خۆ. به‌پێچه‌وانه‌وه ئێمه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م هێرش و ده‌ستدرێژیانه‌دا بێده‌نگ نابین و ده‌ست ده‌ده‌ینه چالاكی مه‌ده‌نیانه‌ی به‌رفراوان بۆ داكۆكی كردن له ئازادی راده‌برین و پاراستنی سه‌لامه‌تی هاوكارانمان.
رۆژنامه‌ی‌هاوڵاتی گۆڤاری لڤین رۆژنامه‌ی ئاوێنه
30\8\2011