نوچە-بی بی سی
بەشار ئەسەد،سەرۆکۆماری سوریە بە شێوەیەکی لەناکاو سەردانی مۆسکۆی کردووە ولە گەڵ ویلادیمیر پۆتین،سەرۆکۆماری روسیە دیداری ئەنجام جاوە.
کۆشکی کرملین رایگەیاندووە کە ئەم دیدارە ئێوارەی رۆژی سێ شەممە ئەنجام دراوە.
ئەمە یەکەم سەردانی دەرەوەی بەشار ئەسەدە لە دوای دەستپێکی شەڕ ناوخۆیی لە سوریە لە ٢٠١١.تەلەفزیۆنی دەوڵەتی سوریە دەڵێ بەشار ئەسەد گەڕاوەتەو ەسوریە.
پۆتین،لە دیدارەکەیدا،ئەسەدی وەک”دۆست”ی روسیە وەسف کردووە.دیمتری پسکۆف،وتەبێژی پۆتین دەڵێ:سەرۆکۆماری سوریە بە مەبەستی”سەفەرێکی کاری”سەردانی روسیەی کردووە.
جاناتان مارکۆس،هەواڵنێری دیبلۆماتیکی بی بی سی لەم بارەوە دەڵێ:ئەم سەردانە لە ناکاوەی ئەسەد بۆ روسیە،نیشانەی متمانەبە خۆ بوونی ئەسەدە کە کەوتبووە ژێر گوشارەوە.