ڕۆژنامەنووسە هەنگارییەکە بڕیاریدا تۆڵەبکاتەوە…لە کێ و چۆن ؟؟

0

نوچەنێت

پیترای ٤٠ ساڵان ئەو ئافرەتە ڕۆژنامەنووسە هەنگارییە بوو، لە چەند مانگی ڕابردوودا، لەسەر سنووری هەنگاریاو سربیا شەقێك لە پەنابەرێکی سوری هەڵدەدات بە ناوی “ئوسامە عەبدولموحسین”، لە ئێستادا ئەو ئافرەتە ڕۆژنامەنووسە هەڕەشە دەکات بەوەی تۆڵە لە فەیس بووك و ئەو پەنابەرە سوورییە دەکاتەوە.

ئەو ئافرەتە ڕۆژنامەنووسە دەڵێت، ماوەیەك بەر لە ئێستا لەلایەن پەیجێکەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووك هەڕەشەی کوشتنی لێکراوە و لەلایەن ئەو پەیجەوە بڕی 20 هەزار دۆلاریان بەخشیوە بەو کەسەی ئەو ڕۆژنامەنووسە بکوژێت.

پیترا ئاماژە بەوەش دەکات هەر زوو بەڕێوەبەرایەتی فەیس بووکی لەوە ئاگادار کردووتەوە کە لەلایەن ئەو پەیجەوە هەڕەشەی کوشتنی لێکراوە، و داوای کردووە بەڕێوەبەرایەتی فەیس بووك ئەو پەیجە دابخات بەڵام داواکەیان ڕەدد کردووەتەوە و بە داواکەی ڕازی نەبوون.

پێترا ئەوەش دەڵێت لەبەرامبەردا هەوادارانی خۆی پەیجێکیان درووتکردووە، کەچی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووکەوە ئەو پەیجە داخراوە.
ئەو ئافرەتە بڕیاری داوە شکات لە پەنابەرە سوورییەکە بکات، وەك پێترا ئاشکرای دەکات ئەو پەنابەرە سوورییە لەبەردەم دادگا کۆمەڵێك شتی ناڕاستی وتووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com