نوچه‌نێت- ئاژانسی هه‌واڵی فارس
كه‌مال خه‌رازی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ستراتیژی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند كه به‌ری ئێرانه‌وه به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی رژێمی سوریا هێلی سووره، داواشی له سعودیه كرد له داواكارییه فراوانخوازییه‌كانی دوور بكه‌وێته‌وه و بیر له ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه بكاته‌وه.
خه‌رازی پێیوایه لاوازی ئه‌نجومونی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی یه‌كێكه له گرنگترین هۆماره‌كانی ناسه‌قامگیری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
له په‌راوێزی به‌شداری كردنی له كۆبوونه‌وه‌ی ئاماده‌كاری كۆنگره‌ی میونخ بۆ ئاسایش خه‌رازی وتی ” لاوازی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش زۆر روونه، ئه‌ویش به‌هۆی هاوپه‌یمانێتی جۆراوجۆر كه له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و كار ده‌كه‌ن”.
جه‌واد زه‌ریفی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانیش هه‌ر له هه‌مان كۆبوونه‌وه‌دا وتی ” پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو لایه‌ك كه په‌یوه‌نددارن به قه‌یرانی سوریا، نه‌رمی بنوێنن بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كه ” ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه كه ئێران ئاماده‌یه بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی سوریا له‌سه‌ر بنه‌مای ” سود بۆ هه‌موان”.
زه‌ریف له وته‌یه‌كیدا كه له كۆبوونه‌وه‌ی ئاماده‌كاری كۆنگره‌ی میونخ له تاران پێشكه‌شی كرد وتی ” ئێمه ئاماده‌ین بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی سوریا به مه‌رجێك ته‌نها یه‌ك لایه‌ن سودمه‌ند نه‌بێت، پێویسته هاوسه‌نگی هه‌بێت، هه‌ندێك وڵات پێیانوایه كه ده‌توانێت سود له به‌هاری عه‌ره‌بی و گۆڕانكاریه‌كانیتر ببێنێت و و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی بیقۆزێته‌وه، به‌ڵام ئێمه پێمانوایه ئه‌م بیركردنه‌وانه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی هه‌موان زه‌ره‌رمه‌ند بن ، ئه‌وانه‌ی هه‌وڵی تێكدانی سه‌قامگیری وڵاتانی تر ده‌ده‌ن خۆیان زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن”.