نوچه‌نێت- تۆڕی هه‌واڵی عێراق
ئه‌مه‌ل عه‌تیه په‌رله‌مانتاری سه‌ر به فراكسیۆنی به‌در رۆژی سێشه‌ممه داوای كرد كه حكومه‌تی عێراق هاوپه‌یمانێتییه ستراتیژییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه. ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی واشنتن به هاوكاری كردنی داعش تێوه‌گلاوه. عه‌تیه له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا وتی ” هێزه ئه‌منییه‌كان و یه‌كه‌كانی به‌رگری كه له داعش ده‌ده‌ن زۆر دڵنیان له‌وه‌ی كه ئه‌مریكا هاوكاری داعش ده‌كات له عێراق ، داعش كار له‌سه‌ر سیاسه‌تی “بردنه‌وه‌ی ته‌واو یان دۆڕان” ده‌كات له عێراق له پێناوی پیاده كردنی سیاسه‌ته داگیركارییه‌كانی له ناوچه‌كه” هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی وت كه ” ئێمه هاوكاری به‌رده‌وامی ئه‌مریكا بۆ داعش له عێراق و سوریا ده‌بینین به یارمه‌تی سعودیه و قه‌ته‌ر” دووپاتیشی كرده‌وه كه ” هیوامان زۆره به حكومه‌تی عێراق كه كار ده‌كات له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هاوپه‌یمانێتییه ستراتیژییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا” ئه‌وه‌شی وت كه ” ئه‌م هاوپه‌یمانێتییه جگه له زیان و مه‌ینه‌تی هیچ سودێكی بۆ گه‌لی عێراق نه‌بوه” . ره‌خنه‌ی زۆری له ئه‌میكا گرت كه هاوكاری گروپه توندڕه‌وه‌كانی سوریا ده‌كات و له دژایه‌تی كردنی داعش له عێراق جدی نیه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه جوڵه‌ی داعش به ئاشكرا له موسڵ و ئه‌نبار ده‌بینێت به‌ڵام هێرشیان ناكاته سه‌ر