نوچه‌نێت- به‌وابه نیوز
سه‌رچاوه عێراقییه‌كان رایانگه‌یاند ، نوری مالیكی سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی عێراق ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێلی كڕیوه بۆ ئه‌وه‌ی هێزه ئه‌منیه‌كان و پاسه‌وانه‌كان به‌كاری بهێنن، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی داعش ده‌ستی به‌سه‌ر شاری موسڵدا گرت 9 هه‌زار ئۆتۆمبێل كه‌وتنه ده‌ست ئه‌و رێكخراوه كه ئێستا له عێراق و له سوریا به‌كارییان ده‌هێنێت، كۆمپانیای تیۆتاش دووپاتی ده‌كاته‌وه كه مالیكی 10 هه‌زار ئۆتۆمبێلی كڕیوه.
جێگه‌ی باسه كه راپۆرته رۆژنامه‌وانیه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مریكا دۆسیه‌یه‌كییان كردوه‌ته‌وه بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌وه‌ی كه ئایا داعش چۆن ئه‌و ژماره زۆره‌ی ئۆتۆمبێلی تیۆتای ده‌بڵ كابینه‌ی ده‌ست كه‌وتوه.