نوچه‌نیت- ئاژانسه‌كان
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه و دوێنێ له به‌غدا و چه‌ندین شاری تری عێراق خۆپیشاندان ئه‌نجامدرا له دژی سیستمی نوێی موچه له یه‌كه‌م كاردانه‌وه له دژی رێوشوینه ته‌قه‌شوفیه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كه بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی قیرانی دارایی عێراق گرتویه‌تیه به‌ر.
فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و كاره‌با و په‌روه‌رده هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و ده‌ستیان كرد به خۆپیشاندان له دژی ئه‌و رێوشوێنانه‌ی حكومه‌تی عێراق گرتویه‌تیه‌به‌ر بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌ی ئه‌و وه‌زاره‌تانه، هه‌روه‌ها فه‌رمانبه‌رانی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكییش مانگرتنیان له كار كردن راگه‌یاند، فه‌رمانبه‌رانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانیش له ناوه‌راستی شاری عه‌ماره خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا، فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی بڕیاریاندا موچه نوێكه‌یان وه‌رنه‌گرن و دووپاتیان كرده‌وه كه ئه‌مه دادپه‌روه‌رانه نیه.
خۆپیشانده‌ران و مانگرتوان له رێوشوێنێكی ئه‌منی توندا كه هێزه ئه‌منییه‌كان هه‌موو ئه‌و شه‌قامانه‌یان گرتبوو كه ده‌چوونه شوێنی خۆپیشاندانه‌كان ، داوایان كرد كه به زووترین كات ئه‌و یاسایه هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه یان هه‌موار بكرێته‌وه.
خۆپیشاندانه‌كان فراوانی زیاتری به‌خۆیه‌وه بینی كاتێك فه‌رمانبه‌رانی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆككۆمار و په‌رله‌مان و حكومه‌ت و ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی و ئه‌مانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و مامۆستایانی به‌سره‌ش ده‌ستیان به خۆپیشاندان كرد. سه‌ندیكای مامۆستایانیش هه‌ڕه‌شه‌ی مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری ده‌كات هه‌تا هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاساكه و ئاماژه‌یان به‌وه دا كه دژایه‌تی كردنی گه‌نده‌ڵی به‌م شێوازه نابێت.
به‌ڵام حكومه‌ت به‌رگری له یاساكه‌ی ده‌كات و ده‌ڵێت ئه‌م جگه له‌وه‌ی پاره‌یه‌كی زۆر بۆ خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت ده‌گه‌ڕیته‌وه ، جیاوازی نێوان موچه‌ی چینه جیاوازه‌كانیش له 300% ه‌وه كه‌م ده‌بێته‌وه بۆ 25%، ده‌ڵێت نه‌شیاوه چینێكی كۆمه‌ڵگه ئیمتیازی زۆر گه‌وره وه‌ربگرێت كه شایه‌نی ئه‌و ئیشه نیه كه ده‌یكات.