بارزانی و بەهائەدین و باپیر داوای ئاشتی و یەکڕیزی کورد دەکەن
نوچەنێت
بەبۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە هەریەک لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئەمینداری گشتی یەکگرتوی کوردستان و ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان، پەیامی پیرۆزبایی جەژنیان راگەیاند و لەهەر سێ پەیامەکەیاندا داوای یەکڕێزی و هەڵوێستی یەکگرتوی کورد دەکەن.
مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەو پەیامەی کە بۆ پیرۆزکردنی جەژن رایگەیاند، دەڵێت”گه‌له‌كه‌مان له به‌رده‌م ته‌حه‌دیاتێكى زۆر دایه كه پێویست به‌وه ده‌كات یه‌كریزى خۆمان نه‌ك هه‌ر بپارێزین به‌ڵكو پته‌وتریشى بكه‌ین و هه‌موو هێزولایه‌نه سیاسییه‌كانیش به پێى به‌رپرسیارێتى نه‌ته‌وه‌یى خۆیان رووبه‌ڕووى ئه‌و ته‌حه‌دیاتانه ببنه‌وه”.
هەر بەبۆنەی جەژنی رەمەزانەوە ئەمینداری گشتی یەکگرتوی ئیسلامی لەپەیامێکی پیرۆزباییدا رایگەیاند”ئه‌گه‌ری گۆرانكاری و ده‌ستكاری نه‌خشه‌ی سیاسی ناوچه‌كه له ئارادایه و به‌رپرسیاریه‌تی نیشتیمانی و ئه‌خلاقی داوامان لێ ده‌كا پێداچونه‌وه‌یه‌ك له ئه‌وله‌ویات و پله به‌ندی ته‌حه‌دیه‌كاندا ئه‌نجام بده‌ین و رێكخستنه‌وه‌ی ناوخۆ و یه‌كریزی بۆ پێشهاته ده‌ره‌كیه‌كان له پێشه‌وه‌ی ریز به‌ندیه‌كه‌دابێ.. پێویسته هه‌ڵمه‌تێكی جدی ده‌ست پێ بكه‌ین بۆ ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تی و حیوارێكی جدی سیاسی و رێكخستنه‌وه‌ی ناو ماڵی خۆمان و ده‌ست كردن به پرۆسه‌یه‌كی چاكسازی نیشتیمانی ریشه‌یی و فراوان له سه‌رجه‌م ره‌هه‌نده‌كانی ئه‌زمونه‌كه‌ماندا و بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ روبه‌روبونه‌وه‌ی گشت ته‌حه‌دیه‌كان و ئه‌گه‌ر و گۆرانكاریه‌كان”.
لای خۆشییەوە عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان، لە پەیامی پیرۆزبایی جەژندا دەڵێت”له‌خوای به‌به‌زه‌یی ده‌پاڕێمه‌وه هه‌رێمی كوردستان‌و عێڕاقیشمان له‌ته‌نگژه‌و كێشه نێوخۆیی‌و ده‌ره‌كییه‌كان ده‌رباز بكات‌و یارمه‌تی هه‌موولایه‌كمان بدات به‌تایبه‌ت به‌رپرس‌و كاربه‌ده‌ستان، كه به‌چه‌سپاندنی دادگه‌ریی‌و نه‌هێشتنی سته‌م‌و جیاوازیی‌و گه‌نده‌ڵیی، ڕیزه‌كانمان تۆكمه‌و توندوتۆڵ بكه‌ین، به‌پێویستی ده‌زانم سوپاس‌و ده‌ستخۆشیی شایسته ئاڕاسته‌ی به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێم بكه‌م، بۆ ئه‌و چوار بڕیاره‌ی له‌رۆژی 27 ی ئاب ده‌ریكردوون‌و، ماوه‌یه‌ك بوو هه‌موولایه‌ك چاوه‌ڕێیان بووین، هیوادارییشم ئه‌و هه‌نگاوه له‌هه‌موولایه‌كه‌وه هه‌نگاوی دیكه‌ی ئیجابیی پێویستی به‌دوادا بێت‌و به‌هه‌وڵ‌و هیممه‌تی هه‌موولایه‌ك بتوانین بگه‌ینه نه‌خشه‌و به‌رنامه‌یه‌كی به‌هێزو پێز، بۆ چاكسازیی بنه‌ڕه‌تیی له‌سیستمی سیاسیی‌و ئابووریی‌و ئیداریی هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ك كۆتایی به‌نیگه‌رانیی‌و دڵه‌ڕاوكێی خه‌ڵكه‌كه‌مان بێنین‌و هه‌موولایه‌ك ئارام‌و ئاسووده بین”.
دەقی پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان
به ناوى خواى مه‌زن و دلۆڤان
به بۆنه‌ى هاتنه‌وه‌ى جه‌ژنى ره‌مه‌زانى پیرۆزه‌وه، گه‌رمترین پیرۆزبایى له سه‌رجه‌م موسڵمانانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق و جیهان ده‌كه‌م.
له خواى گه‌وره داواكارم رۆژو تاعه‌ت و عیباده‌تى مانگى ره‌مه‌زان، مانگى خێر‌و به‌ره‌كه‌ت له هه‌موو موسڵمانان وه‌رگرتبێ و ئه‌م جه‌ژنه ببێته مایه‌ى خێروخۆشى و به‌دیهێنانى زیاترى ئاوات و ئامانجه‌كانى گه‌له‌كه‌مان و كوردستانیش بكه‌وێته قۆناغێكى تر‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه و بونیادنان و پته‌وكردنى گیانى برایه‌تى و ته‌بایى و پێكه‌وه ژیان و هێنانه‌دى مافه ده‌ستوورییه‌كانى و تێپه‌راندنى هه‌موو كێشه‌و گیروگرفته‌كان رووه‌و چه‌سپاندنى عێراقێكى فیدراڵ و دیموكرات.
گه‌له‌كه‌مان له به‌رده‌م ته‌حه‌دیاتێكى زۆر دایه كه پێویست به‌وه ده‌كات یه‌كریزى خۆمان نه‌ك هه‌ر بپارێزین به‌ڵكو پته‌وتریشى بكه‌ین و هه‌موو هێزولایه‌نه سیاسییه‌كانیش به پێى به‌رپرسیارێتى نه‌ته‌وه‌یى خۆیان رووبه‌ڕووى ئه‌و ته‌حه‌دیاتانه ببنه‌وه.
مسعود بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
29ى ره‌مه‌زانى 1432ى كۆچى
29ى ئابى 2011 زایینى
دەقی پەیامی ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
جه‌ماوه‌ری مسوڵمانی به‌ڕێزو خۆشه‌ویستی كوردستان!
السلام علیكم ورحمه الله وبركاته..
به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانه‌وه، له‌ناخی دڵمه‌وه پیرۆزبایی له‌یه‌كه‌یه‌كه‌تان ده‌كه‌م‌و له‌خوای به‌خشنده داواكارم به‌چاكترین شێوه چاكه‌و تاعه‌تی هه‌موولایه‌كمانی قبووڵ فه‌رمووبێ‌و گێڕابینی به پاكبووه‌وان‌و ئازادبووانی مانگی موباره‌كی ڕه‌مه‌زان.
له‌خوای به‌به‌زه‌یی ده‌پاڕێمه‌وه هه‌رێمی كوردستان‌و عێڕاقیشمان له‌ته‌نگژه‌و كێشه نێوخۆیی‌و ده‌ره‌كییه‌كان ده‌رباز بكات‌و یارمه‌تی هه‌موولایه‌كمان بدات به‌تایبه‌ت به‌رپرس‌و كاربه‌ده‌ستان، كه به‌چه‌سپاندنی دادگه‌ریی‌و نه‌هێشتنی سته‌م‌و جیاوازیی‌و گه‌نده‌ڵیی، ڕیزه‌كانمان تۆكمه‌و توندوتۆڵ بكه‌ین.
هه‌ر لێره‌شه‌وه به‌پێویستی ده‌زانم سوپاس‌و ده‌ستخۆشیی شایسته ئاڕاسته‌ی به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێم بكه‌م، بۆ ئه‌و چوار بڕیاره‌ی له‌رۆژی 27 ی ئاب ده‌ریكردوون‌و، ماوه‌یه‌ك بوو هه‌موولایه‌ك چاوه‌ڕێیان بووین، هیوادارییشم ئه‌و هه‌نگاوه له‌هه‌موولایه‌كه‌وه هه‌نگاوی دیكه‌ی ئیجابیی پێویستی به‌دوادا بێت‌و به‌هه‌وڵ‌و هیممه‌تی هه‌موولایه‌ك بتوانین بگه‌ینه نه‌خشه‌و به‌رنامه‌یه‌كی به‌هێزو پێز، بۆ چاكسازیی بنه‌ڕه‌تیی له‌سیستمی سیاسیی‌و ئابووریی‌و ئیداریی هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ك كۆتایی به‌نیگه‌رانیی‌و دڵه‌ڕاوكێی خه‌ڵكه‌كه‌مان بێنین‌و هه‌موولایه‌ك ئارام‌و ئاسووده بین.
خوا هه‌موو لایه‌كمان به‌خته‌وه‌ری دنیا‌و سه‌رفرازی دواڕۆژ بكات‌و هه‌موو كاتێكتان هه‌رشادیی‌و خۆشیی بێ…
عه‌لی باپیر
29 ی ڕه‌مه‌زانی 1432
29 ی ئابی 2011
دەقی پەیامی ئەمینداری گشتی یەکگرتوی ئیسلامی
بسم الله الرحمن لرحیم
هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی پیرۆزی ره‌مه‌زان له هه‌موو رۆژوگران و موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان پیرۆز ده‌كه‌م و له خوای میهره‌بان داواكارم كه تاعه‌ت و عیباده‌ت و نوێژ و رۆژو و به‌خشین و چاكه‌كانی هه‌مولایه‌ك قبوڵ بكا و سه‌ركه‌وتومان بكا بۆ خزمه‌تی گه‌ل و وڵاته‌كه‌مان و جه‌ژنی ره‌مه‌زانمان لێ بكا به جه‌ژنی برایه‌تی و ئاشته‌وایی و ته‌بایی ناوماڵی كوردستان ..
جێگای شانازی و خۆشحاڵیه كه كوردستان ئه‌مساڵیش به گه‌رم و گوری و جوانی و رێز و سۆزه‌وه پێشوازی له ره‌مه‌زان كرد و جۆش و خرۆشی نوێژخوێنانی مزگه‌وته‌كان و چالاكی راگه‌یاندنه‌كان و هۆشیاری پۆلیس و كارمه‌ندانی ئاسایش و كۆششی بانگخواز و زانایانی به‌رێز، تابلۆیه‌كی جوان و دیمه‌نێكی شیرینی به‌خشیه وڵات و نیشتیمان و میلله‌ته‌كه‌مان ..
جێگای خۆیه‌تی له‌م بۆنه‌یه‌دا كه پێشوازی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز ئه‌كه‌ین وه‌بیری هه‌مولایه‌كی بهێنینه‌وه كه بڵێسه‌ی شۆرشی گه‌لانی موسڵمانی جیهانی عه‌ره‌ب په‌ره‌ی سه‌ندووه و پێگه‌ی رژێمه سته‌مكاره‌كان له‌ق بووه و ئه‌گه‌ری گۆرانكاری و ده‌ستكاری نه‌خشه‌ی سیاسی ناوچه‌كه له ئارادایه و به‌رپرسیاریه‌تی نیشتیمانی و ئه‌خلاقی داوامان لێ ده‌كا پێداچونه‌وه‌یه‌ك له ئه‌وله‌ویات و پله به‌ندی ته‌حه‌دیه‌كاندا ئه‌نجام بده‌ین و رێكخستنه‌وه‌ی ناوخۆ و یه‌كریزی بۆ پێشهاته ده‌ره‌كیه‌كان له پێشه‌وه‌ی ریز به‌ندیه‌كه‌دابێ .. پێویسته هه‌ڵمه‌تێكی جدی ده‌ست پێ بكه‌ین بۆ ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تی و حیوارێكی جدی سیاسی و رێكخستنه‌وه‌ی ناو ماڵی خۆمان و ده‌ست كردن به پرۆسه‌یه‌كی چاكسازی نیشتیمانی ریشه‌یی و فراوان له سه‌رجه‌م ره‌هه‌نده‌كانی ئه‌زمونه‌كه‌ماندا و بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ روبه‌روبونه‌وه‌ی گشت ته‌حه‌دیه‌كان و ئه‌گه‌ر و گۆرانكاریه‌كان..
به‌داخه‌وه جێگای نیگه‌رانی و ناخۆشی بوو كه تۆپباران و بومبارانی هێزه سه‌ربازیه‌كانی دو ده‌وڵه‌تی دراوسێ ئێران و توركیا له‌م مانگه پیرۆزه‌دا ناوچه‌كانی سه‌ر سنوری نائارام و ئاڵۆزكردو بووه مایه‌ی ئاواره‌یی چه‌ندین گوند و شه‌هید بونی چه‌ندین هاوڵاتی سڤیل و مه‌ده‌نی، بۆیه وێرای مه‌حكوم كردنی ئه‌م هێرشانه ده‌خوازین ئه‌م حاڵه‌ته‌ی ناوچه سنوریه‌كان نه‌بێته هۆی به‌رده‌وام بونی نه‌هامه‌تی و ئاواره‌یی و قوربانی بۆ ناوچه‌كه‌یان و پێویست ئه‌كا هه‌مولایه‌نه په‌یوه‌ندی داره‌كان پێكه‌وه ته‌گبیرێكی هاوبه‌ش بكه‌ن و سنورێك بۆ ئه‌م حاڵه‌ته نه‌خوازراوه دابنێن و بنه‌مای رێز له یاسا و رێسای نێوده‌وڵه‌تی و به‌رنامه‌ی دراوسێ یه‌تی وڵاتان و به‌رژه‌وه‌ندی باڵای نه‌ته‌وه‌یی و پاراستنی هه‌رێمه‌كه‌مان بكرێته پێوه‌ر ..
ئێمه له‌م بۆنه‌یه‌دا جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه له‌سه‌ر زه‌روره‌تی گفتوگۆی جدی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و هه‌ڵوێستی به‌رپرسانه و به‌دورله مزایه‌داتی حزبایه‌تی . بۆیه ئه‌ركی هێزه سیاسیه‌كان و ده‌سه‌ڵاتی حوكمرانی هه‌رێمه پشتگیری و هاوكاری دۆزی ره‌وای گه‌له‌كه‌مان له پارچه‌كانی تر بكه‌ین بۆ گه‌یشتنیان به مافی ره‌وای نه‌ته‌وه‌یی خۆیان به‌ریگه خه‌باتی سیاسی و سه‌رده‌میانه‌ی تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌روه‌ك له به‌رانبه‌ره‌وه چاوه‌رێ ی ئه‌وه‌ین كه هێزه سیاسیه‌كانی پارچه‌كانی تریش هه‌ستیاری ئه‌زمونی ئه‌م هه‌رێمه له‌به‌رچاو بگرن و خیاری سیاسی و ئاشتیانه هه‌ڵبژێرن بۆ دابینكردنی مافه ره‌واكانیان
سه‌رزه‌مینی هه‌رێم نه‌كه‌نه مه‌یدانی جه‌نگ و به‌وه‌ش قه‌واره سیاسیه‌كه‌ی هه‌رێم دوچاری گرفت و لاوازكردن نه‌كه‌ن ..
هه‌روه‌ها به‌داخه‌وه هاوزه‌مان گرژی و نائارامی و هه‌ناسه‌ی ئاواره‌كردن و شه‌ڕفرۆشی به‌ره‌ی گه‌رمیانی گرته‌وه له شاره‌كانی جه‌له‌ولا و سه‌عدیه و خانه‌قین .. كه ئه‌مه‌ش ته‌حه‌دایه‌كی تره و ئه‌نجامی پشت گوێ خستنی ماده‌ی (140)ی ده‌ستوره و پێویستی به چڕكردنه‌وه‌ی خه‌باتی ده‌ستوری و سیاسی و یه‌ك ریزی هه‌یه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵ و هێزه سیاسیه عیراقیه‌كاندا وه‌كو شه‌ریكی ده‌سه‌ڵات له به‌غدا خۆشبه‌ختانه بریاره‌كانی ئه‌م دواییه‌ی یه‌ی به‌رێز سه‌رۆكی هه‌رێم و نزیك بونه‌وه‌ی گه‌رانه‌وه‌ی هێزه سیاسیه‌كانی ئوپوزسیۆن و ده‌سه‌ڵات له ئاراسته‌یه‌كی باشدایه به ئامانجی یه‌كخستنه‌وه‌ی ناوماڵی كورد و سه‌رخستنی هه‌ناسه‌ی مه‌نتیق و به‌رژه‌وه‌ندی باڵای گه‌له‌كه‌مان.
عیراقمان ئارام و ئاوه‌دان و كوردستان‌مان ئازاد و جێگیر و ئاسوده‌بێ .. گه‌لانی شۆرشگێر و سته‌مدیده‌ی جیهان سه‌ركه‌وتوو سه‌رفرازبن ..
هه‌مو رۆژێكتان جه‌ژن و
هه‌مو جه‌ژنێكتان پیرۆزبێ
صلاح ا‌لدین محمد بها‌ء ا‌لدین
