نوچە-رادیو فردا
مەرزیە ئەفخەم،وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران،لێدوانەکانی ئەم دواییانەی عادل الجبیر،وەزیری دەرەوەی سعودیە بە “سەخیفانە ولە دەرەوەی رێوشوێنە دیبلۆماسیەکان”وەسف دەکات.
ئەفخەم،ئەمرۆ سێ شەممە لە کاردانەوەی بەرامبەر بە قسەکانی عادل الجبیر وتی:سعودیە سەلاحییەتی ئەوەی نییە سەبارەت بە رۆڵی ئێران لە ناوچەکە لیدوان بدات.
عادل الجبیر،رۆژی دوو شەممە ، لە میانەی پرێس کۆنفراسێکی هاوبەش لە گەل وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا،فرانک شتانمایێر، گوتبوی:هیوادارە کە ئێران واز لە سیاسەتی دەست وەردان لە کاروباری وڵاتانی ناوچە،بۆ نمونە لوبنان،سوریە ،عێراق و یەمەن بێنێ.
وەزیری دەرەوەی سعودیە هەروەها گوتبوی:بە هەموو شێوەیەک لە دژی ئێران دەوەستینەوە